ئەندرۆید
2, نیسان 2018
گشت زانیارییەک دەربارەی مۆبایلی Honor 7A

Honor 7Aی هواوەی مۆبایلێکی ئاست نزمە، خاوەن ڕوونمایەکی ٥.٧ ئینچە بە ڕوونی ١٤٤٠x٧٢٠ پیکسڵ و بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٤٣٠ کار دەکات و خاوەن ٣٢گب بیرگەی ناوەکییە، لە بەشی پشتەوە هەستەوەرێکی پەنجەمۆر هەیە لەگەڵ دوو کامێرا بە ڕوونییەکانی ١٣+٢ مێگاپیکسڵ بۆ جۆری ٣گب ڕام و تەنها کامێرایەکی ١٣ مێگاپیکسڵ بۆ جۆری ٢گب ڕام، لە پێشەوەش کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسڵ هەیە کە فلاشی LEDی تایبەتی خۆی هەیە و دەتوانێت ڕووخسارت بناسێتەوە بۆ کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکە.

مۆبایلەکە خاوەن ۲ دەرچەی سیم کارد و دەرچەیەکی بیرگەی دەرەکییە، دەرچەی ٣.٥ میللی مەتری بیستۆکیشی هەیە!(بە پێچەوانەی زۆرێک لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ئەم دواییانە).
لاشەی مۆبایلەکە لە کانزا و پلاستیک پێکهاتووە و لە ناویدا پاترییەکی ٣٠٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێر هەیە.
مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی شین، ڕەش و زێڕی بەردەستە و نرخی لە کوردستان لە ئێستادا نزیکەی ١٠٥ دۆلارە.

سەرچاوە :
- gsmarena.com
- gizmochina.com
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.