ئەپ و نەرمەکاڵا
4, نیسان 2018
هێرشکرایە سەر بنکەی سەرەکی یوتیوب: ۳ بریندار هەن

ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە هێرشی چەکدارێک بۆ سەر بنکەی سەرەکی یوتیوب ۳ کارمەندی کۆمپانیاکە بریندار بوون. چەکدارەکە ئافرەت بووە و پاش هێرشەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سەندەر پیچای سەرۆک و بەڕێوەبەری گووگڵ لە تویتەر غەمباری خۆی بۆ ڕووداوەکە دەربڕی و ڕایگەیاند تیشک دەخاتە سەر پشتگیری کارمەندان و سوپاسی پۆلیسیش دەکات. شایەنی باسە چەندین کەسایەتی گرنگی جیهان بە هەمانشێوە پشتگیری و غەمباری خۆیان بۆ یوتیوب ڕاگەیاند.
پۆلیس ناوی کەسەکەی ئاشکرا کردووە کە ناوی ئاکدام – Aghdamـە و تەمەنی ۳۹ ساڵە. خاوەن کەناڵێک بووە لە یوتیوب، کاری کردووە و بە هەر هۆکارێک گووگڵ سزای داوە و پارەی داهاتی سەردانکەری ڤیدیۆکانی کەمکردووەتەوە، بەم هۆیەش ئاکدام لە توڕەییدا هێرشێکی چەکداریی کردووەتەوە سەر کۆمپانیاکە و بە بریندارکردنی ۳ کارمەند و کوشتنی خۆی کۆتایی هات.
ئاکدام خاوەن چەند ماڵپەڕێک بوو و لە دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و لەلایەن یوتیوبەوە سزا درا، لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی ڕوونکردنەوەی دەربارەی سزاکەی داوە و چەند نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە لەوانە وتەیەکی ئەدۆڵف هیتلەر کە دەڵێت: “درۆکان گەورە بکە، سادەی بکە و بەردەوام بە لەسەری بڕوات پێدەکەن.” باوکی ئاکدام بە پۆلیسی ڕاگەیاند ئەوان ئاگادار بوون لەوەی کە ئاکدام لە یوتیوب توڕەیە و پێشبینیان کردبوو کە بچێت بۆ یوتیوب. ئاکدام لە ڤیدیۆیەکدا:
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.