10
ئەندرۆید 4, نیسان 2018 بۆچوون

وێنەی زیندووی دزەپێکراوی مۆبایلی HTC U12 – تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکان

ئەو وێنەیەی دەیبینن نموونەیەکی زیندووە لە مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای HTC کە لە چەند هەفتەیەکی تر نمایش دەکرێت. ساڵی پار بە هۆی مۆبایلی U11 ساڵێکی زۆرباشی کۆمپانیاکە بوو، بەڵام نەگەشتە ئەو ئاستی فرۆشتنە کە کۆمپانیاکە دەیخواست. ئەمجارە کۆمپانیا تایوانییەکە ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی دەکات و بە پێی پێشبیینی و زانیارییەکان گەشەی زۆر بە دیزاین و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکە دراوە.

زانیاری زۆر دەربارەی تایبەتمەندییەکان نییە، بەڵام چاوەڕوانی ڕوونمایەک بە ڕێژەی بینینی ۱٨:۹ دەکەین. لەگەڵ پڕۆسێسەرێک کە سناپدراگۆن ٨٤٥ـه لەگەڵ بوونی ٦ گێگابایت فراوانی ڕام. وە بە دڵنیاییەوە بیرگەی ناوەکیەکەشی ۱۲٨ گێگابایت دەبێت. وەک لەو وێنە دزەپێکراوانە دیارە، مۆبایلەکە ٤ کامێرای دەبێت، ۲ دانە لە پشتەوە و ۲ لە پێشەوەی مۆبایلەکە. کامێرای مۆبایلەکانی HTC هەمیشە ئاستبەرز بوون و ئەمجارەش پێشبینی کامێرایەکی بە توانا لە مۆبایلەکە دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ