ئامێرە هەمەجۆرەکان 6, نیسان 2018

مێژووی iPadـی ئەپڵ؛ سەرکەوتنێکی دیکەی کۆمپانیاکە (نوێکراوەتەوە)

ئایپاد ئەو ئامێرە زیرەکەی ئەپڵە کە چەند ساڵێکە ڕکابەرێکی سەرسەختی تابڵێتی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ترە
مێژووی درووستکردنی ئەپڵ لەگەڵ تابڵێتدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993 بەناوی MessegePad کە بۆ سەردەمی خۆی ئامێرێکی مۆدێرن بوو، خاوەن شاشەیەکی ڕەش و سپی بوو لەگەڵ هەبوونی ئەپڵیکەیشنی جۆراوجۆر لەناویدا.

ئەپڵ لە ساڵی 2004 ەوە بیرۆکەی درووستکردنی تابڵێتێکی مۆدێرنی هەبووە، تەنانەت دیزاینەر Jonathan Ive دیزاینیشی بۆ کێشابوو، وابڕیاربوو لە 2004 و پێش بەرهەمی ئایفۆن نمایش بکرێت
بەڵام لەکۆتایدا بەڕێوەبەری گشتی ئەپڵ “Steve Jobs” یەکەم نەوەی تابڵێتی iPad ی لە بەرواری 1ی کانونی دووەمی ساڵی 2010 لە بارەگای Yerba Buena لە سان فڕانسیسکۆ نمایشکرد.

یەکەم نەوەی ئایپاد

لە ١٢ی ٣ی ساڵی ٢٠١٠ دەست بە فرۆشتنی یەکەم نەوەی ئایپاد لە کۆگا سەرهێڵەکان و کۆگا فەرمییەکانی ئەپڵ کرا، تەنها مۆدێلی Wi-Fi بەردەستبووبوو. لە هەمان ساڵ و لە ٤/٣٠ مۆدێلی 3Gیش خرایە بازاڕەکان، ئەم مۆدێلە تەنها سیمکارتی کۆمپانیای AT&Tی ئەمریکی دەخوێندەوە و پلانێکی ٢٥٠ مێگابایتی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکەشی لەگەڵدا بوو. لە بەرواری ٣/٢٨ هەردوو مۆدێلی یەکەم نەوەی ئایپاد ڕەوانەی کۆگاکانی دەرەوەی ئەمریکا کرا. هەر زوو یەکەم نەوەی ئایپاد جێگای خۆی لە دڵی کڕیاران کردەوە، خاوەنی پڕۆسێسەری A4 بوو هەروەها ڕوونمایەکی قەبارە ٩.٧ ئینچی هەبوو. فراوانی بیرگەکەشی ١٦ گێگابایت بوو.

ئەم بەرهەمەی ئەپڵ وەک ئایفۆنێکی گەورە وابوو، هەروەها قەبارەکەی هیچی وای جیاواز نەبوو لەگەڵ قەبارەی لاپتۆپەکانی ئەو سەردەمە، بۆیە ئەپڵ شانازی بەو بەرهەمەیەوە دەکرد. ئەوەی سەیر بوو ئەپڵ هیچ سیستەمی کارپێکردنێکی تایبەت بە ئایپاد درووست نەکرد، سیستەمی iOSی لەسەر جێگیرکرد، جێگیرکردنی هەمان سیستەمی ئایفۆن بووە هۆکارێک بۆ سەرکەوتنی ئامێرەکە.

ipad 2

لەگەڵ نمایشکردنی ئەم بەرهەمە، خزمەتگوزاری iBooks و iBookstoreی بۆ بەکارهێنەران بەردەستکردن کە ڕێگەپێدەر بوو بۆ خوێندنەوەی کتێب و کڕینی کتێب لەسەر بەرهەمە قەبارە گەورەکەی ئەپڵ. هەروەها خزمەتگوزاری magazines و newspapers  کە ڕێگەپێدەربوو بۆ زانینی هەواڵی ڕۆژانەی جیهان.

لە یەکەمین ڕۆژی خستنەبازاڕی یەکەم نەوەی ئایپاد زیاتر لە  ٣٠٠ هەزار دانەی لێ فرۆشرا، وە تا مانگی ٣ گەیشتە زیاتر لە ١ ملیۆن دانە تەنها لە ناوخۆی ئەمریکا.

لە ساڵی ٢٠١١ و لە بەرواری ١١ی ٣ ئەپڵ دووەمین نەوەی ئایپادی نمایشکرد، خێراتربوو لە نەوەی یەکەم چونکە خاوەنی پڕۆسێسەری A5 بوو. ئەوەی زیاتر ئەپڵ گرنگی پێداوە لەم نەوەیە کرمکردنەوەی قەبارە و تەنککردنەوەی ئەستووریی تابڵێتەکە بووە، وە یەکەم نەوەی ئایپادیش بوو کە بەرگی زیرەکی بۆ زیادکرا. ئەوەی گرنگ بوو کامێرای پێش و دوا بۆ ئەم نەوەیە زیادکرا
ئەم ئایپادە لەسەر iOS 4کاریکرد، وە زیاتر ئەم نەوەیە لە کەرتی پەروەردەیی بەکاردەهات.

ساڵی ٢٠١٢ ئەپڵ نەوەی چوارەمی ئایپادی بەرهەمهێنا، ئەمجارە پڕۆسێسەری ٢ ناوکیی A5Xی لەسەر جێگیرکرا و خاوەن شاشەیەکی ڕیتینا بوو و پشتگیری LTE دەکرد. لە مانگی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ، ئەپڵ چوارەمین نەوەی نمایشکرد، کە پڕۆسێسەری A6Xی لەسەر جێگیرکرابوو ، هەروەها پشتگیر بوو لە FaceTime HD و LTE. هاوکات یەکەم ئایپادیش بوو کە بۆیەکەمجار دەرچەی بارگاویکردنەوەی Lightning  بۆ زیادکرا. هەرچەندە قەبارەی ٧،٩ بوو و بچووکتر بوو لە iPad 2، بەڵام کێبڕکێی تابلێتەکانی Amazon Kindle Fire و Google Nexus 7ی دەکرد.

IPad 3 & iPad Mini

لە ساڵی ٢٠١٣ ئەپڵ یەکەم نەوەی زنجیرەی ئێر ی بەرهەمهێنا،

دیزاینەکەی کەمێک جیاواز بوو لە نەوەکانی پێش خۆی، هەروەها ٪٢٢ قەبارەی سوکتر بوو لەچاو ئایپاد ٢
وە پڕۆسیسەری ی لەسەر جێگیر کرا و گۆڕانکارییەکی باش لە کوالێتی کامێراکەیدا کرا A7. زۆری نەخایاند ئایپاد مینی ٢ نمایشکرا، هیج جیاوازییەکی نەبوو لەگەڵ یەکەم نەوەی زنجیرەی مینی.

شۆڕشی ئایپاد لەساڵی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، کاتێک ئایفۆن 6 و 6 پڵەسی نمایشکرا، لەهەمان کاتیشدا iPad Air 2ش نمایشکرا. کە خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆر و پڕۆسێسەری لەسەر جێگیرکراوی A8X بوو لەگەڵ ڕامی قەبارە ٢ گێگابایت. هەر لە هەمان بۆنەی نمایشکردن، ئەپڵ ئایپاد مینی ٣ی نمایشکرد، جیاوازی ئەم نەوەیە لەگەڵ نەوەی مینی ٢ تەنها زیادکردنی هەستەوەری پەنجەمۆر بوو

iPad Air 2 & Mini 3

لە مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٥دا، ئەپڵ یەکەم نەوەی زنجیرەی پڕۆی بۆ ئایپاد نمایشکرد. قەبارەی ١٢.٩ئینچ بوو، هەروەها پڕۆسێسەری A9Xی لەسەر جێگیرکرابوو لەگەڵ ڕام بە فراوانی ٤ گێگابایت کە لە جۆری DDR4 بوو. هەروەها یەکەم ئایپاد بوو کە پشتگیری تەختەکلیلی زیرەک و پێنوسی ئەپڵی دەکرد ئەم نەوەیە کێش و ئەستوری لەچاو نەوەکانی پێش خۆی کەمتر بوو، هاوکات نرخی لە ناوخۆی ئەمریکا $٧٩٩ بوو.

لە مانگی ٣ی ٢٠١٦ ئەپڵ نەوەیەکی تری ئایپاد پڕۆی نمایشکرد کە قەبارەی ٩،٧ ئینچ بوو، هەروەها ڕامی کەمکرایەوە بۆ ٢ گێگابایت و پڕۆسێسەری A9Xی لەسەر جێگیرکرابوو. خاوەنی فلاشی ڕێتینا بوو لەگەڵ فلاشی کامێرای پێشەوە.

ئایپاد مینی ٤، چوارەم نەوەی زنجیرەی مینی بوو و کۆتاهەمینیان بوو تا ئێستا، ئەمجارە گۆڕانکاری بەرچاوی تێداکرا ، پڕۆسێسەری A8ی لەسەر جێگیرکرا و لەگەڵ ڕامی ٢ گێگابایت.

iPad Pro, Apple Pencil & Mini 4

بەرهەمەکانی ٢٠١٧ و بە دواوە

لە ساڵی ٢٠١٧ دا ئەپڵ نەوەیەکی قەبارە بچوکتری لە زنجیرەی پڕۆ نمایشکرد. پڕۆسێسەری A10Xی لەسەر جێگیرکرابوو، هەروەها قەبارەکەی ١٠،٥ئینج بوو لەگەڵ ڕوونمای خاوەن True Tone. جێگرەوەی ئایپاد ئێر ٢ لە مانگی سێی ٢٠١٧ نمایشکرا، قەبارەی 9.7 ئینج بوو و پڕۆسێسەری A9ی لەسەر جێگیرکرابوو لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی ٢ گێگابایت هەروەها ڕونمای خاوەن True Tone نرخی ٣٢٩ دۆلار بوو. دواین نەوەی ئایپاد تا ئێستاش لە بەرواری ٢٧ی مانگی ٣ی ئەمساڵدا ئەپڵ لە شاری شیکاگۆ و لە کۆنفڕانسی Field Trip کە کۆنفڕانسێکی ئەکادیمی بوو نەوەیەکی تری ئایپادی نمایشکرد. پڕۆسێسەری A10 ی لەسەر جێگیرکرابوو، وە یەکەم ئایپاد بوو کە پشتگیری تەواوی پێنوسی ئەپڵ بکات.
تایبەتکراوە بە کەرتی فێرکاری، نرخی ئەم ئایپادە بۆ خوێندکاران ٢٩٩$ـە.

 

بۆچونی تۆ