ئەندرۆید 8, نیسان 2018

(شاشە)ڕوونمای XZ پریمیەم دۆخێکی شاراوەی هەیە؛ پشتگیری لە خێرایی ۱۲۰ هێرتز دەکات

دوای ساڵێک لە خستنەبازاڕی مۆبایلی XZ پریمیەم و ناساندنی ڕوونمای 4K HDR، گەشەپێدەرانی ماڵپەڕی XDA ئاشکرای دەکەن تایبەتمەندییەکی دیکە لە ڕوونمای مۆبایلەکە بە شێوەیەکی شاراوە هەیە. ئاشکراکرا کە ڕوونمای مۆبایلەکە هاوشێوەی مۆبایلی ڕەیزەر پشتگیری لە خۆنوێکردنەوە بە ڕێژەی ۱۲۰ جار لە چرکەیەکدا دەکات بەم شێوەیەش مۆبایلەکە بووەتە یەکەمین مۆبایل کە خاوەنی ڕوونمایەک بێت و پشتگیری ئەم ڕێژەیە بکات. دەنگۆکان دەڵێن هەندێک لە بەکارهێنەران ئەم تایبەتمەندییەیان بە شێوەیەک لە شێوەکان بەکارهێناوە و لە ئەنجامدا بە شێوەیەکی تەواو کاری کردووە.

یXZ پریمیەم خاوەن ڕوونمایەکە بە ڕوونی ۳٨٤۰‌‌×۲۱٦۰ کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای HDR دەکات. بە یەکێک لە باشترین ڕوونماکانی مۆبایلەکان دادەنرێت. زانیاری زیاتر بخوێنەرەوە. وە لە پاڵ ئەمانەشدا دەتوانێت بە ڕێژەی ۱۲۰ جار خۆی نوێبکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەرەتایی ناتوانرێت ئەم تایبەتمەندییە چالاک بکرێت و بەکارهێنەرانیش لە سەکۆکاندا داوای ناردنی نوێکردنەوەیەک لە سۆنی دەکەن تا ئەم تایبەتمەندیەیان بۆ بەردەست بخات. بە پێشبینی ئێمە و پێدەچێت ئەم تایبەتمەندییە لە وەشانی داهاتووی ئەندرۆید کە بە P ناسراوە بەردەست بکرێت، بەو پێیەی پشتگیری لە ئاستی بەرزی خۆنوێکردنەوەی ڕوونما دەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ