ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ئەو ئەپانەی سیستەمی ئەندرۆید کە پێویستە بیان سڕیتەوە

مۆبایلە زیرەکەکان بە خێرایی لەلایەن ئەپەکانەوە نوقومکران کە هەندێک لەوانە تەنیا بیرگەی مۆبایلەکەت ناگرن، بەڵکو کاریگەریش لەسەر پاتری مۆبایلەکەت دروست دەکەن. با تەواوی بکەین! کاتی ئەوەیە مۆبایلەکەت باشتر بکەیت لە هەندێک ئەپ پاکی بکەیتەوە. لێرەدا چەند ئەپێکی سیستەمی ئەندرۆید هەیە کە پێویستە بیانسڕینەوە کە لەوانەیە ببنە هۆی خەرجکردنی زیاتری توانای پاتری مۆبایلەکەت یان پێشاندانی ڕێکلامی بێزارکەر.

ئەو ئەپانەی بیرگەی کاتی Ram پاک دەکەنەوە

ئەپەکانی ئەندرۆید لە پشتی پەردەوە کار دەکەن و توانای پاتری خەرج دەکەن و ڕام دەگرن، بیرۆکەی هەندێک ئەپ ئەوەیە ئەو ئەپانەی کە لە پشتی پەردەوە کار دەکەن، ڕادەگرێت ئەمەش بۆ بەردەستکردنی فراوانی زۆرتری ڕام. بەڵام خۆی لە خۆیدا کێشەکە بێزارتر دەکات؛ کاتێک تۆ ئەپێک دەکەیتەوە و دایدەخەیتەوە، ئەوا بۆ کارکردنەوەی پێویستە دووبارە بیکەیتەوە و کردنەوەی ئەپەکانیش وزەی پاتری و بیرگەی کاتی ڕامی دەوێت، کەواتە کاریگەرییەک لیرە دروست نابێت. سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی ڕام لە ئەندرۆید خۆکارانە دەزانێت کەی و لە ج کاتێک ئەپەکان بکاتەوە و دەستیان پێبکات، کەواتە ئەپی لایەنی سێیەم پەسەند نییە.

Clean Master یان هەر ئەپێکی پاکردنەوەی دیکە

ئەپێکی بە ناوبانگە کە کار دەکات بۆ ئاسانکردنی ئەرکی مۆبایلەکەت بە سڕینەوەی هەندێک زانیاری کاتی کە لە ئەپەکان جێی دەهێڵن. یان هەر ئەپێکی دیکەی لەم شێوەیە کە هەبوونیان وزەیەکی زۆر لە پاتری خەرج دەکەن.دووبارە پەسەند نییە ئەپێ لایەنی سێیەم بۆ ئەم کارە دابگریت، ڕاستەوخۆ لە بەشی ڕیکخستنی مۆبایلەکەت دەتوانیت ئەم کارە بکەیت. بڕۆ Settings > Storage > and tap Cached data پاشان کرتە لە باشە (Ok) بکە.

ئەپە دژە ڤایرۆسەکان و زیانەواڵەکان

سیستەمی ئەندرۆید و کۆگای پلەی ستۆر هەموو ئەو کارانە دەکەن کە ئەپێکی دژە ڤایرۆش دەیکات. بۆ پارێزگاریکردن لە ڤایرۆس و شتی نامۆ بە شێوەیەکی ئاسایشانە بەڕێوەبەرایەتی ئامێرەکەت بە بێ هیچ ئەپێک کار دەکات. وە هەر کاتێک ڤایرۆسەکان شاراوە بوون، گووگڵ بەهۆی کۆگای گووگڵ پلەیەوە پشکنین دەکات. بیرت نەچێت ئەپەکان لە کۆگای گووگڵ پلەی دابگرە. ئەو ئەپانەی کە دژە ڤایرۆسن تەنیا ئەو ئەپ و زیانەواڵەیانە دەسڕنەوە کە لە دەرەوەی کۆگای گووگڵ پلەی دایاندەگریت.

ئەو ئەپانەی وزەی پاتری پاشەکەوت دەکەن

هەروەک ئەو ئەپانەی کە بیرگەی کاتی ڕام پاشەکەوت دەکەن، ئەپەکانی پآشەکەوتکردنی پاتریش بێزارکەر و بێسوودن. ئەو ئەپانە دەیانەوێت وزەی پاتری مۆبایلەکەت پاشەکەوت بکەن و تەنیا هەندێکییان کاری ڕاستەقینە دەکەن، بەڵام وەک ئەپەکانی سەرەوە دووبارە پێویست نییە ئەم ئەپانە دابگریت. ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت وزەی پاترییەکەت پاشەکەوت بکەیت ئەوا لە ڕێکخستنی سیستەمەکەتدا دەتوانیت بیکەیت. کە بەشێوەیەکی ڕوون ئەو ئەپانەی زۆرترین وزەی پاتری خەرج دەکەن ببینیت و بیان وەستێنیت. ڕێکخستنی پاتری مۆبایلەکەت بکەرەوە ئەو ئەپانە بدۆزەرەوە، پاشان Forc Stopـی بکە.

کامانە لە ئەپەکانی تر بسڕینەوە؟

دەبێت ئەو بسڕیتەوە کە کارت پێیان نییە و بەم شێوەیە ئەرکی پاتری مۆبایلەکەت ئاسانتر دەکەیت. بە بڕوای تۆ کام ئەپی ئەندرۆید پێویستە بسردرێنەوە؟

10 نیسان، 2018
ئاڤاتار
وەک نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی کەی ئای تی ئێن کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
317