وێبداڕشتن
10, نیسان 2018
هاککەرێکی فەڵەستینی ڕۆژێکی مێژووی بە ناوی خۆیەوە نوسیەوە و پڕبینەرترین ڤیدیۆی یوتیوبی سڕییەوە

ئەمڕۆ تۆڕی بەناوبانگی ڤیدیۆکان “یوتیوب” تووشی هاککردنێکی لە ناکاو بوویەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەکاونتە فەرمییەکانی گۆرانیبێژەکانی لە خۆگرتبوو.
پێش هەموان تۆڕی Vevoـی گرتەوە و هاککەرەکە هەستابوو بە گۆڕینی ناونیشانی ڤیدیۆیەکی چارلی پوث و پاشان پڕۆسەکە بەردەوام بوو گۆرانیبێژەکانی وەکو تایلەر سویفت و سێلێنا گۆمێز و درەیکی ڕاپەری کەنەدی و گۆرانی چانتاجێی شاکێرا و بەرهەمێکی دیکەی کریس بڕاون، و دێسپاسیتۆی لویس فۆنسی کە خاوەنی ڕێژەیەکی خەیاڵی بینەر بوو کە زیاتر لە پێنج ملیار بوو. نزیکەی ٥٠ ڤیدیۆی تۆڕەکە ڕووبەروی ئەم کردارە بووبونەوە.
ثەمبنەیڵی ڤیدیۆی گۆرانی بێژەکان گۆڕا بوو بۆ کۆمەڵێک چەکدار کە چەکیان ڕوبەڕووی کامێرا کردووەتەوە کە وێنەی زنجیرەی La casa de papel ـییە کە ئێستا بینەرێکی زۆری هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و جگە لە گۆرانییەکەی لویس کە سڕیبوویەوە تەواوی گۆرانییەکانی دیکە ناوی خۆی خستبوویە سەر Prosox and Kuroi’sh و لەگەڵ دەستەواژەی ڕزگارکردنی فەڵەستین””Free Palestine” و ثەمبنەیڵەکە.
تائێستا ناونیشانێکی دیار نییە لەبارەی هاککەرەکەوە تەنها لە ڕێی ناوەکەیەوە دەناسرێتەوە و تەواو کردارەکەی لە ژێر ناوێکی نهێنیدا ئەنجام داوە.
ProsoxW3b هەژماری کەسە هاککەرەکەیە و بەشێوازێکی بەردەوام ژمارەی شوێنکەوتووەکانی زیاد دەکات بە شێوازێکی خێرا.
ئەو پرسیارەی پاش ئەم کردارە دێتە ئاراوە نازانرێت کێشەی تەکنیکی بووە لەلایەن یوتیوبەوە یاخوود هەژمارەکان لە ڕاستیدا هاککراون، چوونکە هاککردنی ئەو ژمارە زۆرە کەناڵەی یوتیوب کە خاوەنی ناوبانگێکی زۆرن تەواو جێی تێڕامانە، و ئایا یوتیوب گۆرانییە پێنج ملیارییەکە دێنێتەوە سەر ڕێژەی خۆی! با چاوەڕێ بکەین.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.