ئاسایشی ئەلیکترۆنی
11, نیسان 2018
یوتیوب تۆمەتباردەکرێت بە فرۆشتنی زانیاری تایبەتی منداڵان

وا دیاره به ته‌نها فه‌یسبوك نییه كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به به‌كارهێنانی زانیاری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مه‌ش له پاش ئاشكرابوونی ڕووداوی دزه‌پێكردنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كامبریدج ئهنالیتیكاوهیه كه وا دیاره ماڵپه‌ڕی یوتیوبی سه‌ر به كۆمپانیای گوگڵ له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی فه‌یسبوک ده‌ڕوات ئه‌ویش له باره‌ی به‌كارهێنانی زانیاری به‌كارهێنه‌رانی له ناوه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژنامه‌وانییه‌كان زیاتر له ٢٣ ڕێكخراوی پاراستنی مافی منداڵ هه‌ستاون به تۆماركردنی داوای یاسایی له دژی یوتیوب و كۆمپانیای گوگڵ له لیژنه‌ی بازرگانی فیدڕاڵی ئه‌مریكی ناسراو به (FTC) كه تیایدا ئه‌م ڕێكخراوانه یوتیوب تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێدراو و تایبه‌تی به‌كارهێنه‌ره منداڵه‌كان.

یوتیوب خزمه‌تگوزارییه‌كی تایبه‌ت به منداڵانی خوار ته‌مه‌ن ١٣ هه‌یه له دوای ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی دایک و باوک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێک زانیاری گرنگ وه‌ک تۆماری وێبگه‌ڕ و ژماره‌ی مۆبایله‌كان و جۆری ئه‌و ئامێرانه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنن و پاشان به‌دواداچوون ده‌كرێت بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ره منداڵه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن هه‌تاوه‌كو ڕیكلامه بازرگانییه‌كانیان ئاڕاسته بكرێت، له لایه‌كی دیکەوە یوتیوب ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە كه ئه‌وان هیچ گله‌ییه‌كی له‌و جۆره‌یان پێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و وتیشی ئه‌وان به ئامانجی پاراستنی منداڵ هه‌ستاون به دروستكردنی ئه‌پی “Youtube Kids“.
وه ئێوه‌ی دایک و باوک ڕای خۆتان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م ئه‌پانه و ئایا به‌كارهێنانیان له لایه‌ن منداڵانه‌وه كارێكی دروسته؟ له لێدوان ڕای خۆتانمان پێ بڵێن.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.