ئای ئۆ ئێس

گرنگترین نوێکارییەکانی سیستەمی iOS 12 بۆ سەکۆی CarPlay

٤ ساڵ پێش ئێستا ئەپڵ سەکۆی CarPlay تایبەت بە ئۆتۆمبێل نمایشکرد ڕاگەیاند. شۆفێران سوودمەند دەبن لە پەیوەستکردنی ئایفۆنەکانیان بە ڕوونمایەکی زیرەکەوە کە خاوەن سیستەمی iOSـە.

ئاشکرایە ئەپڵ هەموو ساڵێک کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران WWDC ئەنجام دەدات، ئەمساڵیش لە مانگی ٦دا ئەنجامدەدرێت کە تایبەت دەبێت بە نمایشکردنی وەشانی نوێی سیستەمەکانی iOS و MacOS و WatchOS و TvOS.
ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت زیاد بکرێت بۆ وەشانی iOSـی CarPlay ئەمانەن:

  • بەکارهێنانی ئەپە نەخشەییەکان جگە لە ئەپی جێگیری Apple Maps.
  • شۆفێران دەتوانن ئەپەکانی Google Maps و Waze و هاوشێوەکانیان بەکاربهێنن کە لە وەشانە کۆنەکاندا تەنها ئەپی Apple Maps بەکاردەهات.
  • ئاسانتر ئایفۆنەکەت پەیوەستی CarPlay بکە. لە وەشانی iOS 8.3ـەوە بەکارهێنەران دەیانتوانی بە بێ وایەر پەیوەستی کارپلەی بن، بەڵام لە وەشانە نوێیەکە دەتوانرێت بە کێبڵ یان بارگاویکردنەوەی وزەی ئۆتۆمبێل پەیوەستی CarPlay بن.

 

  •  دیاریکردنی خێرایی دیاریکراو لەهەموو کاتێکدا؛ لە وەشانی iOS 11 خێرایی دیاریکراو نیشاندەدرا تەنها لەو کاتانەی ٢ خاڵ دیاری دەکەیت بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست، بەڵام لە وەشانی iOS 12 هەموو کاتێک خێرایی دیاریکراوی ڕێگاکەت نیشان دەدات.

  •  بەکارهێنانی ٢ ئەپ لە ١ کاتدا؛ لە وەشانی iOS 12 دەتوانیت ٢ ئەپ بەکاربهێنیت کە دانەیەکیان پێویستە ئەپی نەخشەیی بێت.
  • پشتگیری ئەپڵیکەیشنە کەشوهەواییەکان دەکات؛ خزمەتگوزاری یاریدەدەری دەنگی Siri هەمیشە وەڵامی پرسیارەکانت دەداتەوە، بەڵام لە وەشانی iOS 12 دەتوانیت پشت بەستن بە Siri کەم بکەیتەوە و ئەپی تایبەت بە کەشوهەوا بەکاربهێنیت.
  • کۆنتڕۆڵکردنی HomeKit؛ دەتوانیت لە نێو ئامێری CarPlay کۆنتڕۆڵی ئامێرەکانی ماڵەوەت بکەیت وەکو کردنەوە و داخستنی دەرگای گەراج و هتد… بێ ئەوەی ئایفۆنەکەت بەکاربهێنیت.

 

  • درووستکردنی ئەپ لەلایەن گەشەپێدەران؛  گەشەپێدەران دەتوانن ئەپی تایبەت بە ئامێرەکە درووست بکەن و ڕەوانەی کۆگا تایبەتەکەی بکەن، چونکە هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد کە دەتوانرێت ئەپە نەخشەییەکان و کەشوهەواییەکان بەکاربهێنرێت.
  • کارپێکردنی ڤیدیۆ (تەنها لەنێو گەراج یان لە دۆخی وەستاو)؛ دەتوانیت سەیری ڤیدیۆ بکەیت، بەڵام سنووردار کراوە و پشتگیری کاتێک ناکات کە شۆفێری دەکەیت، تەنها لە نێو گەراج یان کاتێک ئۆتۆمبێلەکەت وەستابوو دەتوانیت سەیری ڤیدیۆ بکەیت.
  • کۆنتڕۆڵکردنی میوزیکەکان؛ لە وەشانە کۆنەکان تەنها لە نێو ئایفۆنەکەت دەتوانرا کۆنتڕۆڵی دەنگی میوزیکەکانت بکەیت، بەڵام لە وەشانی iOS 12 دەتوانیت لە ناو ئامێری CarPlay بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی دەنگی میوزیکەکانت بکەیت.

ئەمە تەنها پێشبینییە و ئەگەری هەیە هەندێک لە خاڵەکانی سەرەوە یان هیچیان ڕوونەدات، وە بە پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو ئەم بابەتە نووسراوە.

سەرچاوە:
10 نیسان، 2018