سامسۆنگ
12, نیسان 2018
سامسۆنگ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی سۆنی له مۆبایله‌كانی گالەكسی S9 و گالەكسی S9 پڵه‌س به‌كارده‌هێنێت

له‌و كاته‌ی كه كۆمپانیای سامسۆنگ هەستاوە به باشتركردن و دروستكردنی هه‌سته‌وه‌ری كامێرای تایبه‌ت به خۆی، له هه‌مان كاتیش‌دا به وه‌رگرتنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له كۆمپانیاكانی دروستكه‌ری هه‌سته‌وه‌ر وه‌ك كۆمپانیای سۆنی سودی بینیوە. وەک ده‌زانن كۆمپانیای سامسۆنگ هه‌ستاوه به دروستكردنی هه‌سته‌وه‌ری نوێ بۆ كامێراکانی لهگالەكسی S9 و گالەكسی S9 پڵه‌س. هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌سته‌وه‌رانه تایبه‌تمه‌ندی تۆمارکردنی ڤیدیۆیان به خێرایی ٩٦٠ چوارچێوه له چركهیەکدا و له‌گه‌ڵ توانای گۆڕینی هاوێنە هه‌یه. ئه‌وه‌شی كه دیاره له ئێستادا كۆمپانیای سامسۆنگ به ته‌واوه‌تی پشت به هه‌سته‌وه‌ری ئه‌و كامێرایانه‌ی كه هاوشێوه‌ی خۆین نابه‌ستێت، به‌ڵكو ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه به‌كارده‌هێنێت كه دروستكراوی كۆمپانیای سۆنین كه له هه‌ندێك له یه‌كه‌كانی گالەكسی S9 و گالەكسی S9 پڵه‌س ده‌فرۆشرێت له بازاڕه‌كاندا. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وت له دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی TechInsight هه‌ستا به كردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی كامێرای مۆبایله‌كانی گالەكسی S9 و گالەكسی S9 پڵه‌س و له دوای شیكردنه‌وه‌كه‌ش ده‌ركه‌وت كه كۆمپانیای سامسۆنگ هه‌سته‌وه‌ری S5K2L3 کە تایبەت بە خۆیەتی له هه‌ندێك له یه‌كه‌كانی گالەكسی S9 به‌كارده‌هێنێت، له كاتێكدا كۆمپانیاكه هه‌ڵده‌ستێت به به‌كارهێنانی هه‌سته‌وه‌ری IMX345 كه سه‌ر به كۆمپانیای سۆنیه له هه‌ندێك له یه‌كه‌كانی تردا، ئه‌مه‌ی كۆتایش له هه‌سته‌وه‌ری IMX400 ده‌چێت كه كۆمپانیای سۆنی له مۆبایلی Xperia XZS دایناوه كه یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كه کە خاوەن تایبه‌تمه‌ندی تۆمارکردنی ڤیدیۆیان به خێرایی ٩٦٠ چوارچێوه له چركهیەکدا هەیە.
مەرج نییە و گرنگ نییە لە کۆگاکاندا هه‌سته‌وه‌ری IMX345 دووەم هه‌سته‌وه‌ری S5K2L3 هەمان شت بن، بەڵکو خاڵی سەرەکی ئەم بابەتە چۆنیەتی بەردەوامبوونی سامسۆنگە لە وەرگرتنی یارمەتی سۆنی ئەمەش لە پێناو بەردەستکردنی هەستەوەری پێویست و فرۆشتنی ساڵانەی مۆبایلەکانی.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.