سامسۆنگ
13, نیسان 2018
به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلەکانی گالەكسی S9 و S9 پڵه‌س گلەییان هه‌یه لە ڕوونمای مۆبایلەکانیان

ماڵپه‌ڕی “DisplayMate” تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه به ڕوونمای مۆبایله‌كان هه‌ستا به پێدانی به‌رزترین خاڵ به ڕوونمای مۆبایله‌كانی گالەكسی S9 و S9 پڵه‌س و ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه باشترین ڕوونمایه كه هه‌تاوه‌كو ئێستا دروست كرابێت بۆ مۆبایلە زیرهکەکان به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هیچ شتێك نییه كه به ته‌واوی بێ كێشه بێت، و ئەوەتا له ماوه‌ی پێشوودا هه‌ندێک له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی گالەكسی S9 و S9 پڵه‌س گله‌ییان هه‌بووه له باره‌ی كێشه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ڕوونماكانی “OLED” كه تووشی هه‌ندێک له مۆبایله‌كانی سامسۆنگ بووه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی LG V30 و Pixel 2 XL ڕووبه‌ڕووی ئه‌م كێشه‌یه بوونه‌وه كه ناسراوه به “Black Crush” یان “Color Banding” كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ڕوونمای مۆبایله‌كه ناتوانێت به باشی مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ پیشاندانی ڕه‌نگی ڕه‌ش كه وای لێ ده‌كات ده‌ربكه‌وێت به شێوێندراوی یاخود ڕه‌نگی تری تێكه‌ڵ بوو، ههروهگ له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانیت تێبینی ئه‌و كێشه‌یه بكه‌یت.
ئه‌وه‌ی كه دیاره له وێنه‌كه‌دا له به‌شی سه‌ره‌وه مۆبایلی گالەكسی S8 كه ڕه‌نگی ڕه‌ش به شێوه‌یه‌كی ته‌واو و بێ كێشه پیشان ده‌دات به‌ڵام مۆبایلی گالەكسی S9 پڵه‌س كه له‌به‌شی خواره‌وه‌دایه تێبینی ده‌كرێت كه ڕه‌نگی ڕه‌ش به باشی پیشان نادات ئه‌مه‌ش هه‌ستی پێ ده‌كرێت كاتێك ڕووناكی روونماكهت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه و ده‌بینیت كه ڕه‌نگی ڕه‌ش تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كانی تردا.

وه تا ئێستاش كۆمپانیای سامسۆنگ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له باره‌ی هەر چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م كێشه‌یه ئاخۆ له ڕێگه‌ی ناردنی نوێكارییهكهوه بێت یاخود پێویسته به‌كارهێنه‌ران مۆبایله‌كانیان بگۆڕن.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.