ئەپڵ
15, نیسان 2018
دیزاینی پێشبینیكراوی ئایفۆن ١٠ به ڕه‌نگی سوور

له ماوه‌ی پێشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ردوو مۆبایلی ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 پڵه‌س به ڕه‌نگی سوور بڵاوكرده‌وه، له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌شدا پێشبینی شێوه‌ی ئایفۆن ١٠ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سوور بێت و هه‌روه‌ها دیزاینه‌كه پێشبینی شێوه‌ی ئایفۆن ١٠ پڵه‌سیش ده‌كات كه به‌هه‌مان شێوه ڕه‌نگی سووره، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شی پشته‌وه‌ی ئایفۆن ١٠ شوشه‌ییه و به ڕه‌نگی سوور داپۆشراوه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی لێواری سووری پۆڵایی كه به‌رگه‌ی به‌ركه‌وتن ده‌گرێت، هه‌روه‌ها وه‌ك پێشبینیكراوه به‌شی پێشه‌وه‌ی ئامێره‌كه به ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌بێت كه وا ده‌كات دیزاینێكی جوانی پێكهاتوو له ڕه‌نگی سوور و ڕه‌ش ببه‌خشێت به ئایفۆنه‌كه.

هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن ١٠ به ڕه‌نگی ئاڵتوونی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م ساڵدا بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به جۆری پڵه‌س له مۆبایله‌كه ئه‌وا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌پڵ ده‌یه‌وێت بڵاوی بكاته‌وه له مانگی نۆیه‌می ئه‌مساڵدا كه تیایدا هه‌ڵده‌ستێت به زیادكردنی قه‌باره‌ی ڕوونمای مۆبایله‌كه بۆ ٦.٥ ئینچ، به‌ڵام بێگوێدانه ئه‌وه‌ی كه ئایفۆنی ڕه‌نگی سوور به فه‌رمی بڵاوده‌بێته‌وه یاخود نا ئه‌وا شتێكی ئاساییه كه به‌كارهێنه‌ران پێشبینی شێوازی ئایفۆن ١٠ سوور بكه‌ن.
له‌م ڤیدیۆیەی خواره‌وه‌دا دەتوانن بینه‌ری شێوازی پێشبینیكراوی ئایفۆن ١٠ بن بە ڕه‌نگی سوور:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.