سۆنی

سۆنی مۆبایلی Xperia XZ2 Premiumـی ڕاگەیاند خاوەنی ڕونمای 4K HDR و یەکەم مۆبایلی دوانە هاوێنەیی کۆمپانیاکەیە

کۆمپانیای سۆنی نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی ئێکسپێریای بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەناوی Xperia XZ2 Premium ڕاگەیاند. کە خاوەنی ٢ هاوێنەیە لە کامێرای پشتەوەیدا.
ڕونمای مۆبایلەکە ٥,٨ ئینچە بە ڕوونی 4K HDR کە لە ٪١٠ گەورەترە لە مۆبایلی Xperia XZ2 وە بە ڕێژەی ٪٣٠ خاوەنی ڕوونییەکی زیاترە و بە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 5 ڕوپۆشکراوە.
مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٨٤٥ـە و ڕامەکەشی بە فراوانی ٦ گێگابایتە هەروەها بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکە ٦٤ گێگابایتە، و توانای کارپێکردنی بیرگەی دەرەکی هەیە تا قەبارەی ٤٠٠ گێگابایت.
هەستەوەری کامێرا دوانە هاوێنەییەکەی مۆبایلەکە “Motion Eye” خاوەنی بەرزترین ئاستی ڕوناکییە کە چێژێکی زیاتر دەبەخشێت بە وێنەگرتن لە دۆخی تاریکدا و خاوەنی ڕێژەیەکی بەرزی ئایزۆیە کە دەگاتە زیاتر لە ٥٠ هەزار.
هەروەها هاوشێوەی کامێرای مۆبایلی XZ2، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 4Kـ هەیە، و کامێرای پشتەوەی خاوەنی ١٩ مێگاپێکسڵ و ١٢ مێگاپێکسڵە بۆ هەر هاوێنەیەک. ڕونی کامێرای پێشەوەش ١٣ مێگاپێکسڵە لەگەڵ بوونی فلاش.
پاتری Xperia XZ2 Premium  ٣٥٤٠ میلی ئەمپێرە کە ڕێژەیەکی تەواو گونجاوە بۆ مۆبایلێکی لەم جۆرە، و مۆبایلەکە پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات.
هەڵگری وەشانی ٨,٠ ـی ئۆریۆیە و لە ڕێی پەنجەمۆرەوە قوفڵلی مۆبایلەکە دەکرێتەوە کە لە بەشی پشتەوەی دایە.
نرخی مۆبایلەکە پێشبینی دەکرێت لە نێوانی 850$-950$ بێت، نرخی فەرمی لە هاوینی ئەمساڵدا ڕادەگەیەنرێت.

Image result for Xperia XZ2 Premium

Image result for Xperia XZ2 Premium

Image result for Xperia XZ2 Premium

 

 

16 نیسان، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی سێیەمی زانستی كۆمپیوتەرم. شارەزایی پەیداکردنی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
237