پڕۆژە و چالاکییەکان

فەرهەنگی زاراوە تەکنەلۆژییەکانی Kitn بە دیزاینێکی نوێ و چەند ئاسانکارییەک نوێکرایەوە

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا فەرهەنگی سەرهێڵی کەی ئای تی ئێن مان ڕاگەیاند و زۆرێک لە خوێنەرانمان بە پڕۆژەیەکی سەرکەوتوویان ناوبرد و بیرمان لە زیاتر پێشخستنی کردەوە. ئەوەتا لە ئێستادا چەند ئامڕازێکی پێشکەوتوو بۆ فەرهەنگەکە زیادکراوە تا بە ئاسانی گەڕانەکان ئەنجام بدەن و ئەمانەش گرنگترین نوێکارییەکانی فەرهەنگەکەن:

  •  لە مەودوا دەتوانن بۆ هەر وشەیەک بگەڕێن بێ ئەوەی پێویست بکات ئینتەر بکەن و لەگەڵ نوسینی هەر پیتێکدا بنەکەدراوە گەڕانەکەی خۆی ئەنجام دەدات. ئەمەش بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەنجامتان دەست بکەوێت.
  • جیاکردنەوەی ئەنجامی هەر وشەیەک لە ئەوانی دیکە بۆ ئەوەی تێکەڵاوی دروست نەبێت، و هێنانە سەرەوەی وشەی ئینگلیزی بۆ سەرەوە بۆ ئەوەی ئاسانتر ئەنجامی وشەکان وەچنگ بخەن.
  • زیادکردنی ڕوونکردنەوە بۆ سەدان وشە، و زیادکردنی دەیان وشەی دیکە بۆ بنکەدراوەکە بە ڕوونکردنەوەی تەواوەتییەوە.
  • زیادکردنی دوگمەکانی “دەربارە” و “Kitn”، “سەکۆی پرسیار و وەڵام” بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن بگەن بە بەشی سەرەتای ماڵپەر و سەکۆ.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە نێو فەرهەنگەوە یان ئەم ناونیشانە لە وێبگەڕەکانتان بنووسن: https://dict.kitn.net

پڕۆژەی فەرهەنگی سەرهێڵی زاراوە تەکنەلۆژییەکانی کەی ئای تی ئێن Kitn IT Dictionay، یەکەم فەرهەنگی سەرهێڵی تایبەتی بواری تەکنەلۆژیایە کە بەشێوەیەکی تایبەت درووستکراوە. بە هۆیەوە دەتوانیت مانای زۆرێک لە زاراوەکانی تەکنەلۆژیا لەگەڵ ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر وشەکان بزانیت. هەروەها سەرجەم زانیارییەکانی ناو فەرهەنگەکە خۆڕاییە و لەلایەن نوسەران و ستافی کەی ئای تی ئێنەوە پەرەی پێدراوە. خۆشحاڵ دەبین هاوکار بن لە گەڵماندا، بە دەوڵەمەندکردنی زمانەکەمان.
ئەگەر وشەیەک لە فەرهەنگەکەدا نییە تەنها ئینگلیزییەکەیمان بۆ بنێرن هەوڵ دەدەین لە کەمترین ماوەدا زیادی بکەین، یان ئەگەر ڕونکردنەوەیەکی باشتر دەزانن لەسەر وشەکان ئەوا هاوبەشی پێبکەن لە فەرهەنگدا تا هەموو لایەک بتوانن سوودی لێوەربگرن.

18 نیسان، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246