سامسۆنگ
17, نیسان 2018
سامسۆنگ تەکنەلۆژیای بلۆک چەین بەکاردێنێت بۆ گواستنەوەی کەل و پەلەکانی

بلۆک چەین یەکێکە لە خزمەتگوازییە گرنگەکانی سەردەمی ئێستا و مامەڵەکانی بیتکۆین لە ڕێی ئەم پێگەیەوە ئەنجام دەدرێت، لە ماوەی پێشوودا زۆرێک لە کۆمپانیاکان بیریان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بلۆک چەین کردەوە بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان و کۆمپانیای Gartner پێشبینی دەکات داهاتەکەی لە ساڵی ٢٠٢٥ ـدا بەرز ببێتەوە بۆ ١٧٦ ملیار دۆلار.
کۆمپانیای سامسۆنگیش یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی سەردەم، لە بڕیارێکی نوێیدا دەیەوێت لەمەودوا کار بە تەکنەلۆژیای بلۆک چەین بکات بۆ گواستنەوەی کەل و پەلەکانی بۆ کڕیارەکانی.
بەڕێوەبەری پڕۆژەی بلۆک چەینی سامسۆنگ سۆنگ کوانگ دەڵێت، خەرجی گواستنەوەی کەل و پەلەکانمان بەڕێژەی لە سەدا ٢٠ کەم دەکات.
بلۆک چەین ماڵپەرێکە دەتوانیت گیرفانێکی ئەلیکترۆنی تێدا درووست بکەیت و مامەڵە بازرگانییەکانت بە خێراترین کات ئەنجام بدەیت بەبێ ئەوەی پێویست بکات لە ڕێی کەسی دووەمەوە پارەکەت بگوازیتەوە، بلۆک چەین ڕاستەوخۆ کارەکە ئەنجام دەدات و پڕۆسەی پارە گواستنەوەکەش چەند چرکەیەکی پێویستە و سەرجەم هەژمارەکانی بلۆک چەین دوورن لە ئەگەری هاککردنەوە.
لە ڤیدیۆیەی خوارەوە زانیاری زیاتر وەربگرە لەبارەی بیتکۆین و شێوازی کارکردنی بلۆک چەینەوە:
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.