گەرمترین 18, نیسان 2018

ڕاگەیاندنی وەشانێکی تاقیکاری نوێ لە یاری Naruto to Boruto Shinobi Striker

لە مانگی حەوتەمی ساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیای Bandai Nmaco لە ڕێگای Anime Expo 2017 هەستا بە ڕاگەیاندنی یاریNaruto to Boruto:  Shinobi Stricker کە وەرگیراوە لە زنجیرە ئەنیمی و مانگای ناروتۆی بەناوبانگ. کۆمپانیاکە ئاماژەشی بەوە کردبوو کە یارییەکە لە دواتردا و لە ساڵی ٢٠١٨ دا بەردەست دەبێت بۆ ئامێرەکانی Playstation 4 و XboxOne و کۆمپیوتەر. وە لە مانگی دووەمی ڕابردوودا یاری Naruto to Boruto:  Shinobi Stricker یەکەمین وەشانی تاقیکاری کراوەی بڵاوبووەوە بەڵام لەگەڵ هەبوونی کۆمەڵێک کێشە کە گرنگترینیان پەیوەستنەبوونی بەکارهێنەرە بە ڕاژەی (سێرڤەر) یارییەکە و تەنانەت لە یەکەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەیدا ڕاژەی یارییەکە لە کارکەوت بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر، هەر بۆیەش کۆمپانیاکە ڕایگەیاند هەڵدەستێت بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە وەشانە تاقیکارییەکانی داهاتوویدا. هەروەها کۆمپانیاکە ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی وەشانی تاقیکاری نوێ لە یارییەکە و وا دیارە لە کۆتاییەکانی مانگی حەوتەمی ئەم ساڵدا بڵاودەبێتەوە. بەرهەمهێنەری یارییەکە Niino Noriaki سوپاسی هەموو ئەو بەکارهێنەرانەی کرد کە هەستاون بە تاقیکردنەوەی وەشانی تاقیکاری لە یارییەکە و وتیشی کە گوێبیستی لێدوانی هەموو بەکارهێنەران بووە و دڵخۆشە بەوە.

هەروەها کۆمپانیای Bandai Namco لە بارەی ڕاستی بڵاوکراوەکانی گۆڤاری Shonen Jumpی یابانی لە نوێترین ژمارەی هەفتانەیدا دڵنیاییدا کە باسی لەوە کردووە چەند کەسایەتییەکی نوێ زیاد دەکرێن بۆ یاری Naruto to Boruto : Shinobi Stricker و کۆمپانیاکە ئاماژەشی بە زیادبوونی هەریەک لە کەسایەتی سارادا و میتسوکی دا کە هاوڕێی بۆروتۆیە و پێشووتر لە بارەیەوە ڕاگەیەندرابوو. کەسایەتی سارادا گونجاوە بۆ تیمێک کە پێکهاتبن لە ٤ کەس چونکە توانای چارەسەرکردنی هاوڕێکانی هەیە لە کاتی شەڕ کردندا لەگەڵ هەبوونی توانا بۆ ئەنجامدانی تەکنیکی Uchiha Shuriken Jutsu Spring Storm لە کاتێکدا کەسایەتی میتسوکی گونجاوە بۆ بەگریکردن و هەروەها باری شەڕکردنی ڕێگەی پێ دەدات تواناکانی بەرز بکاتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا ناتوانێت نینجوتسو بەکاربهێنێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بە هەبوونی ئاستێکی نوێ دا کە ناودەبرێت بە Hidden Leaf Village کە تایبەتە بە بەکارهێنەرە سەرەتاییەکان.

بۆچونی تۆ