ئای ئۆ ئێس
19, نیسان 2018
بە فەرمی یاری The Room: Old Sins بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و لە دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو وەشانی تاقیکاری یاری هزریی The Room: Old Sins ىۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە، بە شێوەیەکی چاوەڕوانکراو ئەمڕۆ کۆمپانیای گەشەپێدەری یارییەکە Fireproof وەشانی تەواوی یاریەکەی لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەندرۆید بەردەست خست. شایەنی باسە پێش ٣ مانگ ئەم یارییە بۆ یەکەم جار لە سیستەمی iOS بەردەستخرا.
زنجیرە یارییەکانی The Room ئەو یارییانەن کە لە جۆری هزری و نهێنین. بەهۆی جۆریەتیی و شێواز و گرافیکەکەیەوە خاوەن یاریکەرێکی زۆرە و، وە تا ئێستا ٤ بەشی لێ بەرهەم هاتووە. یاریەکە خاوەن گرافیکێکی نایاب و بینینێکە کە دەتوانیت بە جۆریەتی ٣ دووری لە ناو یاریەکەدا جووڵە بکەیت. هەروەها خاوەن زۆرترین پێدانی ئەستێرەیە لە جۆری یارییە هزرییەکان لە کۆگاکاندا.
بەشی نوێی یارییەکە (The Room: Old Sins) کە ئەمڕۆ بەردەستخرا، چیرۆکی جیاوازی هەیە و چەند تایبەتمەندیی گەڕان و دروست کردن لە خۆ دەگرێت. لەگەڵ بوونی چەندەها ئامێری خەیاڵی کە ڕێکخستنیان پێویستە. وە لەگەڵ چەند کاریگەرێک و دەنگێکی نایاب چێژی یارییەکە زۆرتر دەبێت. تەواوکردنی چیرۆکی (The Room: Old Sins) بە چەند ڕێگەیەک دەبێت. یاریکەر دەتوانێت دووبارە لەڕێگەی جیاواز یارییەکە بکاتەوە و شتی نوێ ببینێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.