وێبداڕشتن
20, نیسان 2018
گوگڵ 5 ئەدبلۆکەری بەناوبانگی سڕییەوە لە کۆگاکەیدا

زیادکراوەی AdGuard زیاتر لە ٢٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەبوو بەهۆکاری ئەوەی پەیوەست بووە بە زیادکراوەی بەناوبانگی سڕینەوەی ڕیکلامەکان “Ad blockers” کە ئاماژە بەوە کراوە کۆدی زیان بەخشی لە خۆگرتووە کە هەڵدەستا بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەکارهێنەر و ناردنیان بۆ ڕاژەی سەرەکی، جێی ئاماژەیە خودی ad blocker ـیش لە کۆگاکەدا نەماوە.
دەوترێت هاککەرەکان ناوەکانی هاوشێوەی Adblock Plus Premium و Adguard Hardlineـی بەکارهێناوە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکەیان، هەروەها بەرچاو ڕونی دەدرێت بە بەکارهێنەران کە دڵنیابن لەو زیادکراوانەی کە دەیانەوێت زیاد بکەن بۆ وێبگەڕەکانیان و تەنها پشت ببەستن بە کۆگای زیادکراوەکانی ماڵپەری سەرەکی ناسراو بە chrome web store.
ئەو زیادکراوانەی کە سڕاونەتەوە بریتین لە uBlock Plus و Adblock Pro و AdRemover و AdGuard و Ad blocker.


سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.