بەرنامە سازی 14, ئه‌یلول 2012

دەروازەیەك بەڕووی زمانی پرۆگرامسازی ++C وانەی سێ یەم

لەوانەی رابردوو باسی گرنگی (Data Type) مان كرد لە پرۆگرامسازی و هەریەكە لەجۆرەكانی و  چۆنیەتی بەكارهێنانیان بەپێ‌ پێوستی پرۆگرامی خۆمان روون كردەوە وە بۆ زیاتر ئاشنابون  هەڵسیان بەنوسینی پرۆگرامێك ، وە دەتوانین بڵین لە وانەی رابردوو ئەشنا بوین بە وەی كە گۆراو چیە؟ وە جۆن بەكاردەهێنریت لە ناو پرۆگرام ،لەبەر ئەوەی كۆراوەكان زانینیان و  بەكارهێنانیان زۆر گرنگە دەمەوێت زیاتر تیشكی بخەینەسەر. لەكاتی راگەیاندنی گۆراو پێوستە رەچاوی ئەوە بكەین كە جۆرەكانی داتا (Data Type) و هێدەر فایلەكان كە لەوانەی یەكەمدا باسمان كرد هەموویان بەپیتی بچوك (Small letter )  بنوسرێت، وەگۆراو (variables) لەرستەی راگەیاندن بەهۆی كۆما (comma)  لەیەكتری جیاكراونەتەوە.
نەگۆرەكان  (constant) جۆریكن لە گۆراوەكان تەنها جیاوازیەكیان  هەیە لەگەل گۆراوەكان ئەوەیە كە گۆراو دەتوانریت نرخەكەی بگۆردرێت، واتە ئەگەر نرخێكی پێدرا ئەوە دەتوانرێت لەناو بەرنامە لەهەر شۆینك بمانەوەێت نرخی بگۆرین یان نرخێكی تری پێ بدەین ئەو كاتە نرخی دووم وەردەگرێت و نرخی یەكەم فەرامۆش دەكات ،بەڵام نەگۆرەكان كەلەسەرتای پرۆگرامەكەمان نرخی بۆدیاری دەكەین ناتوانین نرخەكەی لەناو بەرنامەدا بگۆرین بەڵكو پارێزگاری لە نرخەكەی خۆی دەكات، رەنگە ئیستا ئێوەی فیرخواز پرسیاری ئەوە لە  خەیاڵتان دروست بێت كە ئەمە سودی چیە ؟  بۆ وەلامی ئەم پرسیارە دەتوانین بڵین نەگۆر سودێكی تایبەتی خۆی هەیە زۆرجار لە بەرنامەدا ژمارەیەك هەیە زۆر دووبارە دەبێتەوە، واتە ژمارەكە لە زۆر شوێنی پرۆگرامەكەمان بەكارهاتوو، بۆنمونە  پای (π) كە ژمارەێكی نەگۆرە دەكاتە 3.1416 ئەو بەشیوەێكی نەگۆر بەكاردەهێنین كاتی بمانەوەێت پرۆگرامیك بنوسین كە پێوستی زۆرمان پێ‌ بێت. وە راگەیاندنی نەگۆر بەهۆی بەكارهێنانی وشە كلیلی (define#)   دەبَیت، سەرتا (define#)   دەنوسین و بۆشاییەك جێ‌ دەهێلین ئینجا ناوی نەگۆرەكە دەنوسین وە دووبارە بۆشاییەك بەجێ‌ دەهێڵین پاشان نرخی نەگۆرەكە دەنوسین، وە نابَیت لەكاتی راگەیاندنی نەگۆر ئامرازی یەكسانە  (=) لەنیوان ناوەی گۆراوەكەو نرخەكەی هەبێت هەروەكو لە راگەیاندنی گۆراو بەم شێوە بوو، وە نابێت لەكۆتایی دا خاڵ و كۆما دابنرێت، بۆ زیارتر روون كردنەوەی سەیری ئەم نمونە بكەن:
ئەگەر نەگۆرێكمان هەبێت ناوی بنین  (Byte)  وە نرخی (3) ی پێ بدەین بەم شیوە دەنوسرێت

#define Byte 3

لێرەدا (Byte)  دەبێتە نەگۆر وە نرخی (3) هەڵدەگرێت.
دەتوانین لە راگەیاندنی نەگۆرەكان بەهۆی (define#) لە ناوەوە یان لە دەرەوەی نەخشەی سەرەكی (main())  بنوسین.

#include<iostream.h>
#define Byte 3
main()
{
cout<<”The value of Byte”<<a;
}

 لە پەنجەرەی ئەنجام نرخی نەگۆرەكەمان نیشان دەدات كە ژمارە (3).
كردارەكان {Operators}  زۆر گرنگن لە پرۆكرامسازی هەرچەند لەزۆربەی زمانەكان چونیەكن لەگەل ئەوشدا جیاوازی هەیە كە پێوستە ئەوە كەسەی پرۆگرام دەنوسیت بەتەوای شارەزایان بێت بزانیت جۆرەكانی چین وە چۆن كۆمەلێك كرداری بیركاری لەسەر یەك ئەنجام دەدەین دەبێت بزانین كە لە لای  (compiler)  كامەیان  (priority) زیاترە واتە   زووتر جێ بەجی دەبێت لەبەر ئەمە پێوستە بەتەواوی ئاشنا بین بە  كردارەكان  لەزمانی C++ ،كە لەم خشتەی خوارەوە روون كراوەتەوە

پلەی رێكخستنی (یەكەمی) كردەرەكان (order of priority of operators ):
كردارە ژمێریارییەكان بەشێوەكی رێزبەندی و رێك و پێك و بەدوای یەكدا پلە بە پلە جێ بەجێ دەبن ، زۆر گرنگە ئێمە بزانین كە كامەیان (priority) یان زیاترە ، واتە هەندێكیان پێش هەندێكی تریان ئەنجام دەدرین ئەمەش بە پێ‌ :
1-سەرتا كردارە ژمێریارییەكانی ناو كەوانە ئەنجام دەدرێت ئەگەر هاتو كۆمەلێك كردارمان هەبوو كە كەوانەی تیابێت.
2-لە كردارەكان سەرتا ڵیكدان و دابەش لەلای چەپەوە بۆلای راست جێ‌ بەجێ‌ دەبن، وە ئەگەر لەناو كەوانەدا ئەم كردارانە هەبوون ،ئەوا بە پێ ئەو رێزبەندیە جێ بەجێ‌ دەبێت.
3- دوای ئەمانە كرداری كۆكردنەوە لێ‌ دەركردن ئەنجام دەدرێت، وە ئەگەر چەند كۆكردنەوەیەك  یان چەند لێدەركردنێك هەبێت ، ئەوا كامیان لە پێشتر بێت لەلای چەپەوە ئەویان زوتر جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت. سەیری ئەم كۆمەلە كردارانە بكە كە ریزبەندی جێ‌ بە جێ‌ كردنی كردارەكان بەتەواوی روون كراوەتەوە .

 25+(3+3)-9+6/2=25+6-9+6/2
=25+6 -9+3
=31-9+3=22+3=25

زیاد كردنی یان كەم  كردنی گۆراو بەبڕی (1) لە پرۆگرامسازی زۆر باوە ، زیاد كردن بەبڕی یەك (1) پێ‌ دەلێن (increment )  وە هێماكەی (++) ە بەڵام كەم كردن بەهەمان بڕ پێ‌ دەلین (decrement) وە هێماكەی  (–)،واتە نرخی گۆراو هەرچەند بێت ،(بەبری یەك ) بۆی زیاد دەبێت یان لێ‌ كەم دەكات.

تاگەکان سی پلس پلس
بۆچونی تۆ