هەواڵ 14, ئه‌یلول 2012

دوایین سەردێڕی هەواڵی تەکنەلۆژی بۆ ئەم هەفتەیە بخوێنەوە. (14\9\2012)

دوای سڵاوێکی گەرم لە خوێنەر بەڕێزەکانی ماڵپەڕەکامان ودوبارە بەخێربێنەوە بۆ گەشتی دوایین سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە و، فەرموون بۆ هەفتەی پڕ ڕووداوی تەکنەلۆژی.

١- لە کۆنگرەیەکی شایستەدا کۆمپانیای ئەپڵ دوایین بەرهەمەکانی خۆی ڕاگەیاند ئەوانیش ئایفۆن ٥ و ئایپۆد تاچ ٥ و ئایپۆد نانۆ ٧ بوون.
٢- نۆکیا دوو مۆبایلی هۆشمەندی بەناوەکانی لومیا ٩٢٠ و ٨٢٠ بە تایبەتمەندی ناوەزەوە ڕاگەیاند.
٣- مۆترۆلا پەردەی لەسەر مۆبایلێکی هۆشمەندی تر بەناوی DROID RAZR M لادا.
٤- کۆمپانیای ئینتێڵ ئیش لەسەر پڕۆسێسەرێکی تازە بەناوی Haswell دەکات.
٥- زوگەربێرگ دەڵێت زیاتر لە ٢٣٥ ملیۆن بەکاربەری فەیسبووک سەرقاڵی یاریکردنن!
٦- ئەپڵ لەمیانیە کۆنگرەکەی ڕۆژی ٤ شەممە وەشانێکی تازەی ئایتیونسی ١١ ڕاگەیاند بەتەواوی گۆڕانکارییەوە.
٧- دوای ئەوەی ئەپڵ ئەپڵیکەیشنی یوتوبی لە iOS6 لادا گووگڵ ئەپی سەربەخۆی خستە ئەپستۆرەوە و کەلەنەکەی پڕکردەوە.
٨- مۆترۆلا ئەندرۆیدی بە جیهانی دێسکتۆپەکان گەیاند و کۆمپیوتەرێکی دێسک تۆپی بە سیستەمی ئەندرۆید ڕاگەیاند.
٩- ئێستا فەرهەنگی ئینگلیزی کوردی بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە!

تاگەشتێکی تری هەواڵ خواتان لەگەڵ بێت.

بۆچونی تۆ