بابەتی گرینگ 24, نیسان 2018

ئاگادارییەک لە کەی ئای تی ئێنەوە سەبارەت بە پۆستە بێ بنەماکانی زۆرێک لە پەڕەکانی فەیسبووک

وەک تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان بە پێویستمان زانی لە چەند کارێکی نەشیاوی هەندێک لە پەڕەکانی فەیسبووک لە ناوچەکەدا ئاگادارتان بکەینەوە کە تا دێت زیاتر و زیاتر باو دەبێت.
بەڕێزان بە پێویستمان زانی هەموو ئەو بڵاوکراوانەی هەندێک لە پەڕە کوردییەکان بە درۆ بخەینەوە، کە داوا دەکەن کۆمێنتیان بۆ بنوسرێت و لە بەرامبەریشدا زانیاری بێ بنەما و وێنەی تایبەتی خەڵک یان ئەپ و نەرمەکاڵای ساختە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی (خۆکارانە) بنێرن بۆتان یاخوود دەبیتە خاوەنی فڵان دیاری و ئۆتۆمبێلی گران بەها لەلایەن فڵان کەسایەتی و کەناڵی سیاسییەوە.
بەڕێزان لە سەرەوە تا پێ ئەم شتانە تەواو دوورن لە ڕاستییەوە، ئامانجی ئەم پەڕانە تەنیا بەرزکردنەوەی چالاکی پەڕەکەی خۆیانە، بە داخەوە کە زۆرێک لە خەڵک ئەم کۆمێنتانە دەنوسن و هەڵخەڵەتێنراون و بێئاگان لەوەی نامەناردن بۆ خەڵک بەشێوەی ئۆتۆماتیکی لەلایەن پەڕەکانەوە لە درۆیەک زیاتر هیچ نییە، بۆیە بە پێویستمان زانی لەم کارە ئاگادارتان بکەینەوە و وەک هەمیشە لە کار و دیاردە نەشیاوەکان لە ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هۆشداری بدەین.
هەروەها بۆ ئەو پەڕانەی هەڵدەستن بەم کارانە دڵنایایان دەکەینەوە پاش چەند هەفتەیەک زیانی ئەو پۆستە دەبینن چوونکە بابەتەکانیان ناگاتە نزیکەی ٢٠ لایک و پاشان داخستنی پەڕەکەیان دێت بە دوایدا بەهۆی کەمی چالاکی خوێنەرانی ئەو پەڕەیەوە.

دەستەی بەڕێوەبەرانی کەی ئای تی ئێن

بۆچونی تۆ