ئای ئۆ ئێس
24, نیسان 2018
ئەم 4 ئەپە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی. (11)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.
Monkey Jumping: یارییەکی چێژ بەخشە و لەناویدا هاوکاری مەیمونێک دەکەیت بازبدات بەسەر ئەو بەربەستانەی دێتە بەردەمی. ئەم یارییە چەند قۆناغێکە و بە گوێرەی تێپەڕبوونی قۆناغەکان یارییەکە سەختتر دەبێت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Minesweeper XL: ئەمە یاری کلاسیکی پاککردنەوەی مینەکانە بەڵام بە بوونی گرافیکی نوێ و قۆناغی نوێوە. هەروەها دەتوانیت لە دژی هاوڕێیانت یان یاریکەری تر یاری بکەیت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Backup Contacts + Restore: ئەمە ئەپێکی پێویستە و هاوکاریت دەکات بە لەبەرگرتنەوە و هەڵگرتنی هەرچی ناو و ژمارە تەلەفۆنی ناو مۆبایلەکەتە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و دواتر ناردنی بۆ ئیمەیڵەکەت. ئەمەش سودی دەبێت لە دۆخێکدا کە ژمارە تەلەفۆن و ناوەکانی ناو مۆبایلەکەت لەدەست بدەیت و دەتوانیت لەڕێگەیەوە بیانگەڕێنیتەوە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Scanner App: ئەم ئەپە ئایفۆنەکەت دەکاتە سکانەرێک بۆ سکانکردنی پەڕگە و وێنە و شتە پێویستییەکانی ڕۆژانەت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو. ئەم ئەپە دوای سکانکردن توانای هەیە بە PDF پەڕگەکە پاشەکەوت بکات و هەروەها چەند ئامرازێکی ڕێکخستنی پەڕگە سکانکراوەکەیشی تێدایە بۆ باشترکردن و ڕێکخستنی. لەدەست خۆتی مەدە و کرتە بکە بۆ داگرتنی.

تێبینی: ئەم ئەپانە تاکاتی نوسینی ئەم بابەتە خۆڕایی و بێ بەرامبەر بوون، من هیچ زانیاریەکم نییە چ کاتێک دەبنەوە بە بەرامبەر و بە پارە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!