ئای ئۆ ئێس 24, نیسان 2018

یەکێتی ئەوروپی لێکۆڵینەوە دەکات لە بارەی کڕینی شازام لە لایەن ئەپڵەوە

یەکێتی ئەوروپی ڕایگەیاند لە دەستپێکردنیان بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە بارەی کڕینی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ خزمەتگوزاری دیاریکردنی گۆرانی مۆسیقا (Shazam) کە نرخەکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە، هەروەها پێشبینی دەکرێت کە ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیای شازام و ئەپڵ دوابکەوێت بەهۆی ئەم بڕیارە نوێیەوە، یەکێتی ئەوروپی هەوڵی دیاریکردن و ڕوونکردنەوەی ئەوە دەدات لە ئەگەری تێکەڵکردنی خزمەتگوزاری شازام لەگەڵ ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی تر لە لایەت ئەپڵەوە نەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵبژاردەی بەکارهێنەر و زیانی پێ نەگات، وە ئەپی شازامی بەریتانی بەناوبانگە بەوەی کە هەڵدەستێت بە یارمەتیدانی بەکارهێنەران لە دیاریکردنی گۆرانی و مۆسیقا لە ماوەی چەند چرکەیەکدا بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک یەکەی زانیاری دەنگی ئەویش لە ڕێگای ئاڕاستە کردنی مۆبایل بۆ سەرچاوەی دەنگی هەتاوەکو لە پاشدا ئەپەکە کاربکات لەسەر گواستنەوەی بەکارهێنەر بۆ پێکهاتەی پەیوەندیدار ئەویش بۆ کڕین لە ڕێگای ئینتەرنێت یان گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا بێت، هەروەها کۆمپانیای شازامی بەریتانی دەستی کردووە بە کارکرن لە ساڵی ١٩٩٠ بە خزمەتگوزارییەک کە دەتتوانی بە دەستی بخەیت لە ڕێگای ناردنی SMS ەوە واتە پێش دروستبوونی ئەپڵیکەیشنەکان، لە پاش ئەوە کۆمپانیاکە هەستا بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک خزموتگوزاری هاوشێوەی تر کە لە پاشدا بووە خزمەتگوزاری شازام کە خزمەتگوزارییەکی تایبەت و دەگمەنە هەر بۆیەش کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت کە ئەم خزمەتگوزارییە تێکەڵ بکات لەگەڵ خزمەتگوزاری یاریدەدەری دەنگی سیری هەتاوەکو بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئەوانەی پێشووتر ئەپەکەیان داگرتووە بتوانن لە ڕێگای وتنی داخوازی “هێی سیری ئەو گۆرانییە کامەیە؟” بۆ ئەوەی ئەپەکە لە دواتردا هەڵبستێت بە دۆزینەوەی گۆرانییەکە.

هەروەها ئەپەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکەی هەیە وەک ناسینەوەی پڕۆگرامە تەلەفیزیۆنییەکان و ئەمەش تایبەتمەندییەکە هەتاوەکو ئێستا لەسەر سیری کارناکات، وە بە پێی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان خزمەتگوزاری مۆسیقای ئەپڵ (Apple Music) لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی ٢٧ ملیۆن بەشداربووی هەیە لە بەرامبەریشدا سپۆتیفای (Spotify) کە وەک ڕکابەر دادەنرێت بۆ ئەم خزمەتگوزارییە نزیکی ٦٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە. مارگریت فیستاگر سەرپەرشتیاری یەکێتی ئەوروپی وتی “ئەو ڕێگایەی کە خەڵکی لە ڕێگایەوە گوێ لە مۆسیقا دەگرێت گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتووە لە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و هەروەها ڕێژەی ئەو ئەوروپیانەی کە خزمەتگوزارییەکانی پەخشی مۆسیقا بەکاردەهێنن بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە هەر بۆیە ئەم لێکۆڵینەوەیەی ئێمەش ئامانجی ئەوەیە کە بەکارهێنەران هەموو کات چێژ ببینن لە گوێگرتن لە مۆسیقا و ئەم ڕێککەوتنەی نێوان کۆمپانیای شازام و ئەپڵ نەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵبژاردەکانی بەکارهێنەر. هەر بە پێی وتەکانی یەکێتی ئەوروپا خزمەگوزاری ئەپڵ بۆ پەخشی مۆسیقا (Apple Music) دووەم گەورەترین خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆیە لە ئەوروپا ئەمەش لە دوای خزمەتگوزاری سپۆتیفایەوە دێت، وە لەگەڵ ئەوەشدا کە کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزاری شازامی دەست خستووە بە هۆیەوە دەتوانێت دەستی بگات بە زانیاری هەستیاری پەیوەندیدار بە بازرگانییەوە لە بارەی کارمەندی ڕکابەرانی کارکردووی لە هەمان بوار کە لە ڕێگەیەوە کۆمپایای ئەپڵ دەتوانێت کارمەندی کۆمپانیا ڕکابەرەکانی بکاتە ئامانج، هەر لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ئاماژە بە هەبوونی مۆڵەتێکی کاتی دەدات کە درێژدەبێتەوە هەتاوەکو بەرواری ٤/٩/٢٠١٨ بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارێک دەربارەی ئایا ڕێککەوتنی هەردوو کؤمپانیا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵبژاردەکانی بەکارهێنەری خزمەتگوزاری پەخشی مۆسیقا و ئەوەشیان ڕوونکردەوە کە دەست پێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەم شێوەیە نابێتە هۆی زیان گەیاندن بە ڕێککەوتنی هەردوو کۆمپانیاکە بەڵام لە لایەکی ترەوە ئەم لێکۆڵینەوەیە کاتێکی گونجاو نییە بۆ کۆمپانیای ئەپڵ چونکە ڕێککەوتنەکە ئاماژە بەوە دەدات کە بە ناتەواو دادەنرێت هەتاوەکو گەیشتنی نوێترین وەشانی iOS 12 لەگەڵ نوێترین ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد.

بۆچونی تۆ