10
گەرمترین 25, نیسان 2018

بەرواری نمایشکردنی مۆبایلی OnePlus 6 بەفەرمی دیاریکرا

لەدوای ماوەیەکی زۆر لە دەنگۆی کاتی بڵاوبونەوەی نەوەی نوێی وەنپڵەس، دوێنی بەفەرمی وەنپڵەس بەرواری ١٧ی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ نمایشکردنی OnePlus 6. بەفەرمی نەوەی نوێی وەنپڵەس لە ڕووداوێکی تایبەتدا لە بەیجینگی پایتەختی چین لەژێر ناونیشانی “The Speed You Need” واتە ئەو خێراییەی تۆ دەتەوێت نمایشدەکرێت.

جێگەی باسە ڕووداوە تایبەتەکە لە شاری بەیجینگ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەکاتی چین دەبێت کە بەرامبەرە بە ٥ی بەیانی بەکاتی هەولێر – کوردستان. خۆ تۆمارکردن بۆ ئامادەبوون لە ڕووداوەکە لە ٢٧ی ئەم مانگە دەست پێدەکات و نرخی بلیتیش نزیکەی ١٥ دۆلار دەبێت.

پێشبینی دەکرێت ئەم نەوەیەی وەنپڵەس خاوەنی پڕۆسێسەری جۆری سناپدراگۆن ٨٤٥ و ڕامێکی ٨ گێگابایتی بێت. ئەمە جگە لەوەی دەنگۆی ئەوە هەیە کە وەنپڵەس ٦ خاوەنی ڕوونمایەکی ٦,٢ ئینجی دەبێت بەبوونی Notch لەسەرەوەی ڕوونماکەی. وە هەروەها پاترییەکەیشی ٣٤٥٠ ملی ئەمپێر بێت. دەربارەی کامێراکەی دەگوترێت کە دوانە کامێرا دەبێت یەکێکیان ١٦ مێگاپێکسڵ و ئەوەی تریش ٢٠ مێگاپێکسڵ. تا ئێستا هیچ شتێک دەربارەی نرخ و کاتی بەردەستبوونی لە بازاڕەکان نەدرکێندراوە بەڵام لە ڕۆژی نمایشکردنەکەی بەبێگومانی دەزاندرێن.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ