ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی Sony 3D Creator چەندین تایبەتمەندی بۆ گرتنی وێنەیەکی سێڵفی بە شێوەی 3D دەڕەخسێنێت

ئەگەر تۆ یەکێکیت لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی Xperia XZ Premium ،Xperia XZ1، Xperia XZ1 Compact، ئەوا کۆمپانیای سۆنی نوێکردنەوەیەکی نوێی بۆ ئەپی دروستکاری پێکهاتەی ٣ دووری کە ناسراوە بە Sony 3D Creator  نارد. بە جۆرێک ئەم نوێکردنەوەیە چەندین تایبەتمەندی نوێ بۆ بەکارهێنەر دەڕەخسێنێت کە هەندێکیان لە پێشوودا لە میانەی چالاکییەکانی کۆنگرەی جیهانیی بۆ مۆبایل لە شاری بەرشلۆنەی ئیسپانی ئاشکرا کرا.

زیادکراوی نوێی سەرەکی ئەم ئەپە بریتییە لە توانای چرکاندنی وێنەی خۆیی(سێڵفی) بە شێوەی 3D- ٣ دووری. وە دەکرێت شێوازی دەستکاری کردنەکەی لە دوای چرکاندن گۆڕانکاری بەسەردا بهێنرێت و ڕوونی بەرز بکرێتەوە تا ڕوونی 4K کە تا ئێستا بە فەرمی بەردەست نەخراوە، بەڵام بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە ئەوەین خستۆتە ڕوو کە لە ماوەی داهاتوودا بەردەستی دەکەن.

بفەرموون بینەری تایبەتمەندی ئەپەکە بن:

 

26 نیسان، 2018