ئەپ و نەرمەکاڵا
26, نیسان 2018
ئەپی Toolwiz photo لە باشترین ئەپی دەستکاری کردنی وێنە بە چەندین تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش

ئەپەکانی دەستکاری کردنی وێنە و دانانی کاریگەری هەمەجۆرن، هەر ئەپێکیش تایبەتە بە کۆمەڵێک لە بابەت و هۆکاری یارمەتیدەر کە یارمەتیمان دەدات لە چاکسازی کردن لە وێنەدا بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی کە ئەپەکە بۆمان دەستەبەر دەکات.
بەڵام لەگەڵ ئەپی Toolwiz photo دەکرێت هەموو ئەو ئەپانەی دیکە بسڕیتەوە و ئەم ئەپەت بە تەنیا بەسە بۆ دەستکاری کردنی وێنەکانت، کە بابەتەکانی گۆڕانکاری کردن و چاکسازی کردن لە هەمان ئەپدا.
ئەم ئەپە بە یەکێک لە باشترین ئەپەکانی ئەو بوارە دێتە هەژمار کردن کە زۆرینەی پێویستییەکانت لە یەک ئەپدا بۆ کۆ دەکاتەوە.
هەندێک تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەپەکە:
تایبەتمەندی Pro Editing بۆ کەسانی ئیدیتەری شارەزا و چەندین پێداویستی زۆر نایابی تێدایە.
تایبەتمەندی Portrait کە ڕێگەت پێدەدات گۆڕانکاری بکەیت لە شێوەی جەستە و ڕووخسار.
تایبەتمەندی Effect کە چەندین کاریگەری نایابی ئامادەکراوی تێدایە.
تایبەتمەندی Photography کە ڕێگەت پێدەدات چەد بابەتێکی فۆتۆگرافی گۆڕانکاری تێدا بکەیت.
بەستەری داگرتن:
بۆ ئەندرۆید
لە ئێستادا بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست نیە و پێدەچێت لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بەردەست بخرێت.