10
هەواڵ 26, نیسان 2018

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی Nokia 7 Plus

کۆمپانیای نۆکیا لە ماوەی پێشوودا مۆبایلی Nokia 7 Plus ڕاگەیاند کە کاردەکات لەسەر وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨، Nokia 7 Plus لەو جۆرە مۆبایلانە دادەنرێت کە تێچوویەکی مامناوەندی هەیە و بە دیزاینێکی پێکهاتوو لە ئاسن و لێواری بازنەیی و بوونی چەمانەوە لە هەردوو لای مۆبایلەکەدا کە وای لێ دەکات ئاسانتر بێت بۆ بەکارهێنانی یەک دەستی، کۆمپانیاکە پشتی بەستووە بە ئەلەمنیۆم بۆ دروستکردنی ڕووکاری دەرەوەی مۆبایلەکە لە یەک پارچە لەگەڵ ٦ چین لە بۆیە کە وا دەکات ڕووپۆشی پشتەوەی وەک سیرامیک دەربکەوێت، مۆبایلەکە هیچ دوگمەیەک لە خۆ ناگرێت لە بەشی پێشەوە لە کاتێکدا هەڵگری پەنجەمۆری شێوە بازنەییە لە بەشی پشتەوە هەروەها مۆبایلەکە پێکهاتووە لە چوارچێوەیەکی دروستکراو لە مس لە دەوری ڕوونما و هاوێنەی کامێرا و هەستەوەری پەنجەمۆر و لەگەڵ بوونی شوێنێکی ئاسایی بۆ بیستۆک بە پێوەری ٣.٥ ملیمەتر و مۆبایلەکە بەردەستە بە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش، هەروەها مۆبایلەکە هەڵگری ڕوونمای IPS LCD گەورەیە کە ٦ ئینچ دەبێت بە کوالێتی +FHD یان ٢١٦٠×١٠٨٠ پێکسڵ بە چڕی ٤٠٣ بۆ هەر ئینچێک، ڕوونمای مۆبایلەکە بە دووری ١٨:٩ دەبێت لەگەڵ بوونی لێواری بچوک لە سەرەوە و خوارەوەی ڕوونماکەدا کە ئەمەش وادەکات ڕووبەرێکی گەورەتری لێ بەردەست ببێت لەگەڵ قەبارەیەکی بچوکتری مۆبایلەکە کە بۆ بەکارهێنان ئاسانتر دەبێت و هەروەها ڕوونماکە ڕووپۆشکراوە بە چینێک لە شوشەی Gorilla 3 بۆ پاراستنی لە ڕووشان و بەرکەوتن.

کۆمپانیاکە هەستاوە بە زیادکردنی دوو کامیرا لە بەشی پشتەوە، کامێرای سەرەکی بە کوالێتی ١٦ مێگا پێکسڵ و کرانەوەی هاوێنە ١.٧/f و ئەوی دیکەشیان بۆ نزیککردنەوە بە کوالێتی ١٢ مێگا پێکسڵ بەڵام بە کرانەوەی هاوێنەی تەسکتر ٢.٦/f و هەردوو کامێراکە هەڵگری هاوێنەن لە Carl Zeiss لەگەڵ بوونی فلاشی LED دوانی و گەورەکردنی بینین بۆ ٢ ئەوەندە و جێگیری ئەلیکترۆنی EIS بە پشت بەستن بە هەستەوەری جووڵە، لەگەڵ بوونی پاڵپشتی بۆ HDR و پانۆڕاما و توانستی تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە کوالێتی 4K لەگەڵ پاڵپشتی کردنی وێنەگرتن لە باری Portrait لە ڕێگای تەڵخکردنی بەشی پشتەوە هەروەها پاڵپشتی دەکات لە تایبەتمەندی Bothie کە بە هۆیەوە دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ تۆمار بکەیت بە هەردوو کامێرای پشتەوە و پێشەوە بە یەکەوە و لە هەمان کاتدا، هەروەها ئەو کەسانەی کە وێنەگری شارەزان دەتوانن کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ڕێکخستنەکانی کامێراکە بکەن لەوانە ڕێکخستنی ڕێژەی ڕەنگی سپی و خێرایی داخەرەوە و بەرکەوتن و ISO، وە کامێڕای بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە بە کوالێتی ١٦ مێگا پێکسڵ و کرانەوەی هاوێنە ٢/f کە دەتوانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات بە کوالێتی ١٠٨٠ پێکسڵ بە هاوێنەیەک لە ZEISS optics.

الكاميرا في Nokia 7 Plus نوكيا 7 بلس

وە مۆبایلی Nokia 7 Plus کاردەکات بە پڕۆسێسەری کوالکۆم Snapdragon 660 هەشت ناوکی لەگەڵ پرۆسێسەری هێڵکاری Adreno 512 و هەڵگری ڕامی LPDDR4 بە فراوانی ٤ گێگابایت لەگەڵ بوونی بیرگەیەکی ناوکی ٦٤ گێگابایت و دەکرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی هەتاوەکو ٢٥٦ گێگابایت، هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری لە کارپێکردنی دوو سیم کارت دەکات لەگەڵ کارکردنی لەسەر هێڵەکانی نەوەی چوارەم 4G وە مۆبایلەکە پشتگیری هەر یەک لە تەکنیکی وای فای و بلوتوس و تەکنیکی NFC دەکات لەگەڵ توانای کارپێکردنی ڕادیۆ FM و باترییەک بە توانستی ٣٨٠٠ میلی ئەمپێر/کاتژمێر دێت کە دەتوانرێت بارگاوی بکرێتەوە لە ڕێگای شوێنی USB C، لە بارەی نرخی مۆبایلەکەشەوە کۆمپانیای نۆکیا ئاماژەی بەوەدا کە نرخی مۆبایلەکە نزیکی ٤٩٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.

بۆچونی تۆ