10
هەواڵ 27, نیسان 2018

بەهۆی پێشێلکردنی یاساکان حکومەتی ئەمریکی لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆمپانیای هواوەی دەکات

هەروەک باری زۆرینەی کۆمپانیا چینییەکان لە ماوەی ڕابردوودا، حکومەتی ئەمریکی هەستا بە لێکۆڵینەوە و ئەم جارەیان لەگەڵ کۆمپانیای هواوەی بەهۆی تۆمەتی پێشێلکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی بە ئاسایشی ئەلیکترۆنییەوە هەیە. هەر لە بارەی ئەم پێشێلکردنە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ سەبارەت بە حوکومەتی ئەمریکی هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە حوکومەتی ئەمریکی دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە بە بیانووی پێشێلکردنی یاسا سەپێندراوەکانی دژی ئێران. لە ماوەی ڕابردووشدا کۆمپانیای ZTE بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە کرایەوە کە لە دواییدا کۆمپانیاکە ٢ سزای بەسەردا سەپێنرا لە لایەن حکومەتی ئەمریکییەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە تۆمەتبارکردنی کۆمپانیاکە لە پێشێلکردنی یاسا سەپێندراوەکان لە دژی ئێران و لەگەڵ دانپێدانەنانی کۆمپانیای ناوبراو لە بارەی پێشێلکردنی یاساکان، کەلە کۆتاییشدا بووە هۆی ڕێگەپێنەدانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکەدا و سزایەک بە بڕی ٨٩٢ دۆلار.

بەڵام لە بارەی کۆمپانیای هواوەی لەوانەیە کارەکە زۆر جیاواز نەبێت و پێشبینی ئەوە دەکرێت کە حوکومەتی ئەمریکی تۆمەتباری کۆمپانیای ناوبراو بکات بەهۆی دانپێدانەنانی لە بارەی پێشێلکردنی یاساکان کە ئەمەش لە ڕوویەکی ترەوە کۆمپانیاکە دەخاتە بارێکی مەترسیدارەوە. شایەنی بیرهێنانەوەشە کە کۆمپانیای هواوەی کێشەی هەیە لە سەپاندنی بەرهەمەکانی لە بازاڕە ئەمریکییەکان بە تایبەت دوای ئەوەی کۆمپانیای Best Buy وەستا لە فرۆشتنی مۆبایلەکانی کۆمپانیای هواوەی کە یەکێک بوو لە فرۆشیارە سەرەکییەکانی.

بۆچونی تۆ