ئای ئۆ ئێس
29, نیسان 2018
گوگڵ دڵنیایی دەدات لە بارەی گونجانی ئەپی Inbox By Gmail لە مۆبایلی ئایفۆن ١٠ ـدا

کۆمپانیای گوگڵ لە ڕۆژی ڕابردوودا دڵنیاییدا دەربارەی ئەپی Inbox By Gmail بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس کە دەگونجێندرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن ١٠، وە هەروەک دەزانن کۆمپانیای گوگڵ ئاماژەی بەوە کردبوو کە زۆرێک لە تایبەتمەندییەکاتی ئەپی Inbox By Gmail بە ڕادەی پێویست کارناکات لەسەر مۆبایلی ئایفۆن ١٠ ئەمەش بەهۆی جیاوازبوونی ڕوونمای مۆبایلەکەوە بووە و هەروەها هەر ئەمەشە کە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە کۆمپانیای گوگڵ کاتێکی زۆری پێویست ببێت هەتاوەکو بتوانێت وەشانێکی جێگیر و گونجاو بڵاوبکاتەوە بۆ مۆبایلی ئایفۆن ١٠. هەروەها شایەنی بیرهێنانەوەشە کە ئەپی Gmail ـی ئاسایی بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس لە ماوەی پێشوودا بەتەواوەتی گونجێندراوە لەگەڵ ئایفۆن ١٠ ـدا ئەمەش هەروەک زۆرێکی تر لە ئەپەکانی کۆمپانیای گوگڵ لەوانەش ئەپەکانی Google Hangouts و Google Maps و Youtube و Google Keep و Google Sheets و Google Slider و Google Docs.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.