10
هەواڵ 1, ئایار 2018

مۆبایلی BlackBerry Athena دەردەکەوێت لە چەند وێنەیەکی دزە پێکراودا

لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی BlackBerry Athena دەرکەوت لە ماڵپەڕی TENAA ـی چینی تایبەت بە پەیوەندییەکان و لە ئێستاشدا چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلەکە بڵاوکراوەتەوە لەسەر ماڵپەڕی ناوبراو، لە وێنەکانیشدا هەروەک تێبینی دەکرێت مۆبایلی BlackBerry Athena گۆڕانکارییەکی گەورەی تێدا نەکراوە لە ڕووی دیزاینەوە بە بەراورد بە مۆبایلی Blackberry KEYone چونکە هەتاوەکو ئێستاش هەڵگری ڕوونمایەکی هەستەوەرە بۆ لەمس لەگەڵ بوونی تەختەکلیلی Qwerty ڕاستەقینە لە بەشی خوارەوە و هەروەها مۆبایلەکە بە دوو کامێراوە دێت بە پێچەوانەی مۆبایلی Blackberry KEYone کە خاوەنی کامێرایەکە لە بەشی پشتەوەی.
2

وە بە سەرنجدان لە وێنەکان دەبینین کە مۆبایلەکە تەنکترە بە بەراورد بە مۆبایلی Blackberry KEYone بەڵام هەتاوەکو ئێستاش هیچ دڵنیاییەک نییە لەسەر ئەوەی کە مۆبایلەکە بەو جۆرەیە یاخود نا، هەروەها مۆبایلەکە شوێنێکی بیستۆکی ٣.٥ ملیمەتر لە خۆ دەگرێت ئەمەش سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایلی زیرەک هەوڵی لابردن و نەهێشتنی دەدەن بەڵام لە مۆبایلەکەدا هەتاوەکو ئێستاش بەردەستە، وە لە بارەی کاتی بە فەرمی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە بەردەست نییە هەرچەندە هەندێک بڕوایان وابوو کە مۆبایلەکە ڕادەگەیەندرێت لە کۆنگرەی جیهانی مؤبایلەکان MWC 2018 کە لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەنجامدرا لە کۆتاییەکانی مانگی دووەمی ڕابردوودا بەڵام ئاشکرایە کە ئەوە ڕووی نەدا و مۆبایلەکە ڕانەگەیەندرا.

بۆچونی تۆ