سامسۆنگ 1, ئایار 2018

ڕاگەیاندنی هەردوو مۆبایلی گالاکسی 2018 A6 و A6+ لەسەر ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تایبەتمەندی و وێنەی هەردوو مۆبایلی گالاکسی 2018 A6 و A6+ دزەپێکران و وادیارە کە ئەمە دەبێتە کۆتاییەک بۆ هەموو هەواڵە ناڕاستەکان لە بارەی هەردوو مۆبایلەکەوە.

هەردوو مۆبایلەکانی گالاکسی 2018 A6 و A6+ هەڵگری ڕوونمای Super AMOLED Infinity Display دەبن و سەرەڕای ئەوەش ڕوونمای مۆبایلی گالاکسی A6 2018 بە قەبارەی ٥.٦ ئینچ و بەکوالێتی +HD دەبێت لە کاتێکدا ڕوونمای مۆبایلی گالاکسی A6+ 2018 بە قەبارەی ٦ ئینچ و بەکوالێتی +FullHD و هەروەها هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی فلاش LED لە ڕووکاری پێشەوە دەبن بۆ کامێرای پێشەوەی کە کوالێتییەکەی ١٦ مێگاپێکسڵە لە مۆبایلی گالاکسی A6 2018 و ٢٤ مێگاپێکسڵ لە مۆبایلی گالاکسی A6+ 2018، هەروەها مۆبایلی گالاکسی A6+ 2018 بە تەنها خاوەنی تایبەتمەندی Live Focus دەبێت کە پێشووتر بینیبوومان لە هەردوو مۆبایلی گالاکسی Note 8 و گالاکسی +S9، ئەمەش دێتە دی بە هۆی بوونی دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری یەکەم و بەتیرەی چاوی ١.٧/f و هەروەها ٥ مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری دووەم و بە تیرەی چاوی ١.٩/f، سەبارەت بە مۆبایلی گالاکسی A6 2018 هەڵگری کامێرایەک دەبێت لە پشتەوە بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ و تیرەی چاوی ١.٧/f و توانای باترییەکەی ٣٠٠٠mAh دەبێت بە پێچەوانەی مۆبایلی گالاکسی A6+ 2018 کە خاوەنی باترییەک دەبێت بە توانای ٣٥٠٠mAh، هەروەها هەردوو مۆبایلەکە بەردەست دەبن بە بیرگەی ٣٢ و ٦٤ گێگابایت کە دەتوانرێت فراوان بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSD و ڕامێک بە قەبارەی ٤ گێگابایت لە مۆبایلی گالاکسی A6+ 2018 لە کاتێکدا لە مۆبایلی گالاکسی A6 2018 ٣ گێگابایت دەبێت، وە لە بارەی جۆری پڕۆسێسەری مۆبایلەکان هەڵگری پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی دەبن لە کاتێکدا مۆبایلی گالاکسی A6 2018 خاوەنی پڕۆسێسەری Exynos 7870 دەبێت و مۆبایلی گالاکسی A6+ 2018 پڕۆسێسەری Snapdragon 450 و کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و بە ڕووکاری Samsung Experience 9.0.

وە لە بارەی نرخی مۆبایلەکانەوە بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان لە پێشوودا دەوترێت کە مۆبایلی گالاکسی A6 2018 نرخەکەی لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٣٤٠ یۆرۆ دەبێت و مۆبایلی گالاکسی A6+ 2018 نرخەکەی لە نێوان ٣٦٠ بۆ ٤٠٠ یۆرۆ دەبێت هەروەها دەربارەی کاتی ڕاگەیاندنی هەردوو مۆبایلەکە لە سەرەتای مانگی پێنجەوە بەردەست دەبن لە بازاڕەکانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکای لاتینی و لە پاشدا بەردەست دەبێت لە کۆریای باشوور و ئەفریقیا و چین.

 

بۆچونی تۆ