10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 2, ئایار 2018 بۆچوون

ئینستەگرام هەنگاوێک دەگرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە کۆمێنتی هەڕەشەئامێز و نەشیاو

لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی فەیسبووک ناسراو بە F8، دوێنێ فەیسبووک کە خاوەنداریەتی ئینستەگرام دەکات ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆ بەدواوە ئینستەگرام توانای فیلتەرکردنی کۆمێنتی هەڕەشەئامێزی دەبێت لەسەر پۆست و بابەتەکان. ئەمەش هەر کۆمێنتێک لەخۆی دەگرێت کە ئامانج لێی بێزارکردن و هەڕەشەکردن بێت لە خەڵکی تر لە کۆمەڵگای ئینستەگرامدا و ئەمەش لە پێناو هێشتنەوەی ئینستەگرام وەکو تۆڕێکی گشتگیر و یاریدەدەر بۆ هەموو دەنگەکان.

ئەم تایبەتمەندییە خۆکارانە چالاکە و دەبێتە هۆی شاردنەوەی هەر کۆمێنتێک کە لەبازنەی ئەو جۆرە کۆمێنتانە بێت کە ئاماژەی پێکرا. شایەنی باسە لە بەشی Comments Control دەتوانرێت ناچالاک بکرێت ئەگەر بەکارهێنەر ویستی لەسەر بێت.

پێم وایە ئەم تایبەتمەندییە کەمتر بۆ زمانی کوردی کاریگەری دەبێت چونکە بۆ ئەم جۆرە تایبەتمەندییانە پشت بە AI واتە ژیری دەستکرد دەبەسترێت تا کۆمێنتی نەشیاو و هەڕەشە ئامێز بدۆزێتەوە و پاشان بیانشارێتەوە کە ئەمەش بۆ زمانی کوردی کەمێک ئەستەمە لە ئێستادا.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ