10
ئینتەرنێت 16, ئه‌یلول 2012 بۆچوون

ئه‌م سه‌رنج ڕاكێشانه‌ مانای چیه‌ له‌ فه‌یسبووك؟

له‌وانه‌یه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ بیزانین كه‌ ئه‌مه‌ مانای چیه‌، زۆریكیش كاتێك ئه‌م ئاگادار كردنه‌وه‌ی له‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ پێ ده‌درێت هه‌ر نازانێت مانای چیه، و گوێشی پێ نادات، فه‌یسووك زۆر ده‌مێكه‌ ئه‌م ئاگادار كردنه‌وه‌ی خستۆته‌ كار بۆ سه‌لامه‌تی به‌كارهێنه‌ران له‌ هاك كردن به‌ڵام كێشه‌ی زۆرێك له‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر سه‌رنجی ئه‌و جۆره‌ ئاگادار كردنه‌وانه‌ ناده‌ین و بگره‌ هه‌ر ناشی خوێنینه‌وه.

به‌ڕێزان ئه‌م ئاگادار كردنه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كاتێك تۆ له‌سه‌ر هێلی به‌ هه‌ژماره‌كه‌ی خۆت كاتێك و كه‌سێكی تر به‌ كۆمپیوته‌رێكی تر هه‌ژماره‌كه‌ی تۆ ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌چێته‌ ژووره‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ فه‌یسبووك ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ت بۆ ده‌نێرێت و ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌ هاك كراوی و كه‌سێكی تر به‌ هه‌ژماره‌كه‌ی تۆ هاتۆته‌ ژووره‌وه.

بۆیه‌ هه‌ر كاتێك ئه‌م ئاگادار كردنه‌وه‌ت پێ گه‌یشت باشترین كار ئه‌وه‌یە به‌ زووترین كات ووشه‌ی تێپه‌ربوونی خۆت بگۆری، بۆ ئه‌وه‌ی دووربین له‌ هاك كردن.

بۆچونی تۆ