10
بابەتی گرینگ 7, ئایار 2018 بۆچوون

فیستیڤاڵی NICE بە سپۆنسەری میدیایی کەی ئای تی ئێن بەڕێوەچوو ئاشنابە بە گرنگترینەکانی بۆنەکە

ڕۆژی ٦ی ئایار، چوارەمین فیستیڤاڵی پێشبڕکێی نوێگەری نەتەوەیی لە ئەندازیاری ناسراو بە NICE (کورتکراوەی: National Innovation Competition in Engineering) لە زانکۆی ئیشک لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە پێشبڕکێی NICE، قوتابیانی بەشەکانی ئەندازیاری شارستانی، تەلارسازی، دیزاینی ناوخۆ و کۆمپیوتەر؛ زانستی کۆمپیوتەر + ئەندازیاری کۆمپیوتەر بەشداربوون. جگە لەزانکۆی ئیشک دەرگای کردنەوەی بۆ زانکۆکانی دیکەی هەرێمیش کراوەبوو تیایدا زانکۆکانی سەلاحەددین، نەورۆز، لوبنانی فەڕەنسی، جیهان، ئەمریکی دهۆکیش بەپڕۆژەی جیاجیا بەشداربوون. لەپێشبڕکێیەکە ماڵپەڕ و سۆشیال میدیای Kitn تاکە سپۆنسەری میدیایی فیستیڤاڵەکەبوو، لەمیانی ڕووماڵەکەش ڕاستەوخۆ بە ڤیدیۆ و وێنە هەواڵ چەندان زانیارییەوە چالاکییەکانی بە بەردەوامی دەگواستەوە لەلایەن “ئەحمەد گەردی” و “محمد سەردار” و “سەلمان خالید“ـەوە.

لەم بابەتەدا بەشێکی پڕۆژەکانی NICE لەبەشی کۆمپیوتەر دەخەینەڕوو.

١)لە ڕێگەی هەستەورێکی ئەم تەنکییەوە خۆی ئاوی تێدەکاتەوە هەروەها ڕاشیدەگرێت لە ئاو تێچوون، هەروەها لە ڕێگەی هەستەوەرێکی دیکەوە تەنکییەکە ئاو دەدات بە خۆڵەکە.

  ٢)یارییە کوردییەکەش “کوردیفای” کە دەبێتە یەکەم گەیمی کوردی و لەفیستیڤالی نایس نمایشکرایەوە.   ٣) پارکێکی زیرەک کە پێت دەڵێت لە کوێدا ئۆتۆمبێلەکەت ڕابگریت و لە کوێدا شوێنی وەستان هەیە!   ٤) نەخشەسازی تەواوی ماڵەوەت بە هەستەوەرە نایابەکان کە لە بچووکترین جوڵە ئاگادارت دەکاتەوە.     ٥) پوچەڵکردنەوەی بۆمب لە ڕێی ڕۆبۆتەوە یەکێکی دیکە بوو لە پڕۆژەکان.   ٦) لەڕێی نەرمەکاڵایەکی کوردییەوە دەتوانیت قوفڵی مۆبایلەکانی سامسۆنگ بشکێنیت و وێنەی کاتی هەڵبوونی مۆبایلەکە و چەندانی شتی دیکە بگۆڕێت.   ٧) ئەم ئاوێنەیە زیرەکە کات و ڕێکەوت و کەش وهەوا و هەواڵەکان و پەیامی بەخێرهاتنت پێدەڵێت کە بە شێوازێکی نایاب دیزاین کراوە.   ٨) ماڵپەڕێک بۆ زانیارییەکان لەسەر خوولی تۆپی پێی کوردستان. ئەم ماڵپەڕە هەریەکە لە خشتە و کاتی یارییەکان، ڕیزبەندی تیپەکان و گۆڵکاران لەپاڵ پڕۆفایلی تیپ و یاریزانەکانی خوولی نایابی کوردستان نیشان دەدات.   لەکۆتایی فیستیڤاڵەکەدا، بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر سەرجەم بەشداربووەکان دابەشکرا، هەروەها خەڵات بەسەر یەکەم تا چوارەم بۆ پۆلینەکانی ئەندازیاری شارستانی، تەلارسازی، دیزاینی ناوخۆ و کۆمپیوتەر [زانستی کۆمپیوتەر + ئەندازیاری کۆمپیوتەر] دابەشکران.

– لە کۆمپیوتەر بەشی نەرمەکاڵا و ڕەقەکاڵا بەدوو پۆلینی جیا خەڵاتکران وە لەبەشی شارستانیش بەهەمان شێوە پێشبڕكێی پردی سپاگێتی لەلایەک وە پێشبڕکێی گشتی شارستانی پۆلینی جیایان بۆکرا.

دیاریکردنی براوەکانی پێشبڕکێکە:

گرنگترین دیمەنەکانی فیستیڤاڵەکە:

بەشێکی دیکەی دیمەنەکان:

بۆچونی تۆ