سامسۆنگ

دیارترین هەواڵە نوێیەکان سەبارەت بە مۆبایلی Galaxy Note 9


دیارترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالەکسی نۆت ٩ لە چەند خاڵێکدا خۆی دەبینێتەوە لەوانەش هاتنی مۆبایلەکە لەگەڵ پێنووسی S-Pen ـی نوێ و نوێترین وەشان لە یاریدەدەری Bixby 2.0 و بوونی هەستەوەری پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونمای مۆبایلەکەدا و باترییەک بە توانای ٣٨٥٠ میللی ئەمپێر و لەگەڵ بەردەستبوونی مۆبایلەکە بە ڕەنگی نوێ، سەبارەت بە کامێرا زانیارییەکی زۆر نییە لەسەری بەڵام بەدڵنیاییەوە کوالێتییەکەی کەمتر نابێت لە کامێرای مۆبایلی گالەکسی S9 یان S9 پڵەس و بە شێوەیەکی گشتیش باتری مۆبایلەکە گەورەترە لە باتری مۆبایلی گالەکسی S9، سەرەڕای ئەوەش مۆبایلەکە پێنووسی S-Pen ـی لەگەڵدا دەبێت کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نایاب لەخۆدەگرێت لەگەڵ بەردەست بوونی نوێترین وەشان لە یاریدەدەری ژیری دەستکرد Bixby 2.0 کە دروستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگ خۆیەتی، هەروەها مۆبایلەکە تایبەتمەندی Crown UX تێدا بەردەست دەبێت بەڵام لە ئێستادا هیچ زانیارییەک بەدەست نییە دەربارەی و نازاندرێت ئایا تەنها ناوێک دەبێت بۆ ڕووکاری بەکارهێنەر لە ئامێرەکەدا یاخود شتێکی دیکە دەبێت و هەروەها مۆبایلەکە بە ڕەنگێکی نوێی تایبەت بەردەست دەبێت کە ناودەبرێت بە Teddy Brown.

7 ئایار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
89