ئەندرۆید

بە فەرمی نوێکردنەوەی ئەندرۆید P ڕاگەیەنرا؛ تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەندرۆید


دوێنێ کۆمپانیای گووگڵ لە کۆنگرەی I/O بۆ ساڵی ٢٠١٨ وەشانی نوێی P بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕاگەیاند. هەروەک پێشبینی گەشەپێدەرانیش وەشانی تاقیکاری P بۆ گەشەپێدەران و بەکارهێنەرانی هەندێک لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەردەست دەبێت. تایبەتمەندییەکانی ئەندرۆید P لە یەکەم پێداچووبەوەی گەشەپێدەران ئاشکراکران کە تایبەتمەندی نوێ و جیاواز هەیە و لایەنی ئاسایش بەرامبەر ئەپەکان بەهێزترکراوە، تایبەتمەندی بنچینەیین و دەکرێت لە وەشانەکانی تردا باشتربکرێت. خوێنەری تایبەتمەندییەکان بن.

دیزاینی سادەتر

لە کاتێکدا گوێمان لێبوو نۆچی ئایفۆن ١٠ لە مۆبایلەکانی ئەندرۆیدیشدا دەبێت، گووگڵ لە کۆنگرەکەیدا ئەوەی پێشاندا کە گەشەپێدەرانی ئەپەکان چۆن لەمەودوا لە ئەندرۆید Pـدا دەتوانن ئەپەکان بۆ شێوەی نۆچی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان بگونجێنن. ئەمە هەنگاوی چاکسازییە بۆ کیشەکانی نۆچ کە لە ئایفۆن ١٠ـدا هەیە و ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی دیزاین لەم وەشانە.


یەکەم شت فۆڕمی گەڕانی گووگڵ کە لەسەرەوە بوو هێنراوەتە خوارەوە، کە بۆ پەنجەی بەکارهێنەر گونجاوترە و پێویست ناکات پەنجەت بۆ سەرەوە بکێشیت. هەروەها لە خوارەشدا و ژێر فۆڕمی گەڕانی گووگڵ دووگمەیەک هەیە کە چەندین کار ئەنجام دەدات. و بە ڕاکێشانی بۆ سەرەوە ڕوونماکراوەکان دەبینیت و بینینی زۆر خێرا لە نێوان ئەپەکان بکەیت. بە ڕاکێشانی بۆ لای ڕاست ئەپەکراوەکان دەبینیت. بە یەک کرتە دێتەوە ماڵەوە و بە پەنجەڕاگرتن یاریدەدەری گووگڵ چالاک دەبیت. دەشتوانیت ٢ ئەپ لە یەک ڕوونما بەکاربهێنیت. هەروەها باشترکردنی گشتی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەندرۆید لەوانە بەشی نوێی ئاگادارکردنەوەکان.

پێشنیار بۆ گەڕان و چالاکییەکانی بەکارهێنەر

گووگڵ ٢ تایبەتمەندی تری ڕاگەیاند کە خێرایی زۆرتر بە چالاکییەکانی بەکاارهێنەر دەبەخشێت کە ئەوانەش App Action و Sliceـن. تایبەتمەندی Slice بریتییە لە پێشنیارکردنی هەموو ئەو شتانەی کە پەیوەندی بە گەڕانەکەتەوە هەیە لە گەڕانی گووگڵ. واتە هەر گەڕانێک دەکەیت پێشنیاری ترت بۆ کردنەوە و بینینی ئەو شتانەی کە پەیوەندی بە گەڕانەکەتەوە هەیە پێدەدات. نموونە لەم وێنەیەدا:


تایبەتمەندی Action Appـیش بریتییە لەو ڕێگەیە خێرایەی، کە پێشنیار بۆ چالاکییەکانی بەکارهێنەر بە شێوەی لاکێشەیی لە سەرەوە پێشاندەدات. بۆ نموونە کاتێک تۆ بیستۆک دەکەیت بە مۆبایلەکە ئەوا ئەندرۆید P پێشنیاری کردنەوەی مۆسیقا یان پەیوەندیکردن بە هاوڕێکتەوە لە سەرەوە بۆ دەکات. بەڵێ ئەمە ٢ لە تایبەتمەندییەکانی گووگڵ بوون بۆ گەڕان و چالاکییەکان.


بەکارهێنانی زیرەکانەی پاتری

گووگڵ قسەی لەسەر ئامێرەکان دەکرد، کە وەک چەکێک پێناسی کردن بۆ ئەوەی فێربین چۆن کار بکەین لەگەڵیان تا مۆبایلەکانمان لە بەکارهێنان زیاتر نەرم بێت. بۆ ئەم تایبەتمەندییانەش یەکەم شت هێز و وزەی پاترییە. کە مۆبایلەکەت فێر دەکات کام ئەپی زۆرتر وزەی بدرێتێ و کامەیان وزەی کەمتر بکرێتەوە. هەروەها دەستکاری ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاتری بکرێت. گووگڵ دەڵێت وزەی زۆرتر بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەران دەگەڕێنێتەوە کە بە ڕێژەی ٣٠٪ کارکردنی پڕۆسێسەر بۆ ئەپەکان کەم دەکاتەوە کە ئەمە کاریگەری زۆری لەسەر پاشەکەوتکردنی پاتری مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت.

بەشی بینینی ڕێژەی کاتی بەکارهێنراوی ئەپەکان و بێزارنەکردن

لە ئەندرۆید Pـدا بەشیكی نوێ بە ناوی Dashboard هەیە، بەشێوەیەکی زیرەکانە دەربارەی چەندێتی بەکارهێنانی ئەپەکانت زانیاری وردت دەداتێ. ئەندرۆید زیرەکترمان دەکات.

کاتی خواردن و بەکاهێنانی مۆبایل کێشەیەکی گەورەیە. تایبەتمەندی (بێزارم مەکە) لەم وەشانەدا ئاسانترکراوە. بە سادەیی مۆبایلەکەت بە ڕووی ڕوونماوە بخە سەر مێزەکە و دووربکەوە لە ئاگادارکەرەوەکان لە کاتی خواردن. ئەمە ئاگادارکەرەوەکان زەنگەکان دەوەستێنێت. بەڵام دەشتوانیت ئەو کەسە ناسراوانە دیاری بکەیت کە لە ژیانت گرنگن، بەمە ئەم تایبەتمەندییە نایانگرێتەوە و هەمیشە لەلایانەوە ئاگادارکردنەوەت پێدەگات.

ناوی ئەم سیستەمە نوێیە چی دەبێت؟ دەربارەی ناوی ئەم وەشانە، تەنها ناوی سەرەتایی هەیە کە بە Android Pi باس دەکرێت. هەندێک کەس پێی وایە کە کورتکراوەی وشەی Pie بێت کە زمانی کوردییدا بە بۆرەک یان کولێرە بە قیمە واتاکاری بۆ دەکرێت.

سەرچاوە:

9 ئایار، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
306