ئای ئۆ ئێس

چۆنییەتی سڕینەوەی هەموو وێنە و ڤیدیۆکانی ئایفۆنەکەت بە جارێک

لەوانەیە مۆبایلەکەت پڕبووبێت لە ژمارەیەکی زۆر لە وێنە و ڤیدیۆ و توانای ئەوەت نەبێت یاخود بێزار ببیت کە بە شێوەی ئاسایی و تاک تاک بیان سڕیتەوە هەر بۆیە لەم بابەتەدا دەتوانیت بە ڕێگایەکی ئاسان کە لەوانەیە ئاشنا بێت لە لای زۆرێکتان وێنە و ڤیدیۆکانت بسڕیتەوە بە یەک جار و بێ ئەوەی پێویست بکات تاک تاک دیارییان بکەیت، هەنگاوەکانیش ئەمانەن:-

سەرەتا ئەپی وێنەکان بکەرەوە (CameraRoll) پاشان بەشی ئەلبوم (Album) دابگرە و دڵنیا ببەرەوە کە بەشی خوارەوە نوێترین وێنە و ڤیدیۆکانی تێدایە پاشان دیاریکردن (Select) دابگرە کە لە بەشی سەرەوە لە لای ڕاست دایە و وێنە یاخود ڤیدیۆی بەشی خوارەوەی لای چەپ دابگرە و ڕایبکێشە بۆ بەشی سەرەوەی لای ڕاست هەتاوەکو وێنە و ڤیدیۆکان هەموویان دیاری بکرێن، پاشان لۆگۆی سەبەتەی زبڵدان دابگرە و هەڵبژاردەی سڕینەوە (Delete) دابگرە بۆ سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ دیاریکراوەکان هەروەک لە وێنەکەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە.

حذف جميع الصور على iPhone دفعة واحدة

بەڵام تا بتوانیت بە تەواوەتی وێنە و ڤیدیۆکانت بسڕیتەوە پێویستە چەند هەنگاوێکی تر جێبەجێ بکەیت ئەویش ئەمانەن:-

سەرەتا لە بەشی ئەلبومەکان (Albums) هەندێک دەچیتە خوارەوە و بەشی سڕاوەکانی ئەم دواییە (Resently Deleted) دادەگرین پاشان لە سەرەوە لە لای ڕاست دیاریکردن (Select) دادەگرین، پاشان هەڵبژاردەی سڕینەوەی هەمووی (Delete All) دادەگرین و لە کۆتاییشدا هەڵبژاردەی (Delete) دادەگرین بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆکانمان بە تەواوی بسڕینەوە هەروەک لە وێنەکەی خوارەوەدا ئاماژەی پێدراوە.

حذف جميع الصور على iPhone دفعة واحدة

14 ئایار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
89