ئای ئۆ ئێس

ئێستا دەتوانیت لە کۆمپیوتەر یاری PUBG Mobile بکەیت

یاری PUBG یان PlayerUnknown’s Battlegrounds یه‌كێكه‌ له‌یاریه‌ سەرهێڵەکان و بریتیە لەوەى کۆمەڵە یاریزانێک لە شوێنێکى دیاریکراودا یارى دەکەن و تەنها ١ کەس لە ناویاندا. براوە دەبێت. ساڵی پار بۆ کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە دوای چەند قۆناغێکیش بۆ سەکۆی ئێکسبۆکس و سیستەمی ئەندرۆید و iOS بڵاوکرایەوە.

ئەم یارییە لە مۆبایلدا یاریکەرێکی زۆری هەیە و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ڕێژەی داگرتنی لە چەند ملیۆنێک تێپەڕی. بە دڵنیاییەوە یاریکەرانی کۆمپیوتەر دەیانویست لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان لە ڕێگەی emulator بۆ سیستەمی ئەندرۆید یاری پێبکەن، بەڵام بەهۆی کێشە و کارنەکردنی یارییەکە ئاڵۆز بوو. ئێستاش کۆمپانیای گەشەپێدەری یارییەکە نەرمەکاڵای لاساییکەرەوە – emulatorـی تایبەتی بۆ سیستەمی ویندۆوز بڵاوکردووەتەوە کە لەڕێگەیەوە دەتوانین یاری PUBG وەشانی مۆبایل بکەین.

لێرەوە نەرمەکاڵاکە دابگرە کە تەنها ٨,٤ مێگابایتە و چەند چرکەیەکی دەوێت بۆ دامەزراندن و پاشان بە خۆکارانە PUBG Mobile دادەگرێت. لە کاتی یاریکردندا لەوانەیە تێبینی لاگ و وەستان بکەیت، ئاساییە چونکە وەشانی لاساییکەرەوەکە تاقیکارییە.

لە تایبەتمەندییە دڵخۆشکەرەکانی ئەم لاساییکەرەوەیە بۆ یاریکەران ئەوەیە کە دەتوانێت ٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا پێشان بدات واتا 60FPS. هەروەها یاریکەر دەتوانێت ڕوونی جۆرایەتی یارییەکە بگۆڕێت لە نێوان HD و Full-HD و Ultra-HD بگۆڕێت بە پێی ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەی. لەگەڵ ئەمانەشدا ڕاستەوخۆ لە نەرمەکاڵکە دەتوانیت ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەت لە کاتی یاریکردندا بگۆڕیت.

کۆنتڕۆڵی ئەم وەشانە وەک یارییە ئاساییەکانی تری کۆمپیوتەرە، کرتە لە ماوسەکە بکە بۆ هێرشکردن و ماوسەکە بجوڵێنە بۆ گۆڕینی بینین.

14 ئایار، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
306