10
ئەپڵ 15, ئایار 2018

کۆمپانیای ئەپڵ هەڵدەستێت بە پەرەپێدانی هەستەوەری پەنجەمۆر لە ڕوونماکانی ئایفۆندا

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بڵاوکراوەتەوە لە کۆریای باشور کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا کاردەکات لەسەر پەرەپێدانی خوێنەرەوەی پەنجەمۆر لەسەر ڕوونمای مۆبایل کە هەست دەکات بە شەپۆلەکانی سەروو دەنگ و ئەم تەکنیکەش هەمان تەکنیکی بەکارهێنراوی هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و کوالکۆمە، هەروەها شەپۆلەکانی سەروو دەنگ بچوکترین گۆڕانکاری پێست هەست پێ دەکات هەر بۆیە ئەمەش وای لێ دەکات وردتر بێت لە هەر تەکنیکێکی تر کە بەکاردەهێندرێت، لەم ماوەیەشدا کۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری ئەوەی دا کە هەستەوەری پەنجەمۆر بەردەست نەکات لە مۆبایلی گالەکسی نۆت ٩ و لە مۆبایلی گالەکسی S10 ـدا بەردەستی بکات ئەمەش بۆ ئەوەیە کە زیاتر گەشە بدات بەم تەکنیکە و باشتری بکات لە مۆبایلەکانی داهاتوویدا و بە تایبەتیش لەبەر ئەوەی کە پشت بە خۆی دەبەستێت لەم کارەدا لە جیاتی پشت بەستن بە کۆمپانیاکانی تر و دەیەوێت بەردەستی بکات لە ئۆتۆمبێلەکاندا، هەروەها کۆمپانیای KTB پێشبینی دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٩ ـدا نزیکی ١٠٠ ملیۆن هەستەوەری پەنجۆری ڕوونما دروست بکرێت و ڕێژەکەش بەرز ببێتەوە بۆ ٢١٠ ملیۆن بە هاتنی ساڵی ٢٠٢٠، بەڵام لە بارەی کۆمپانیای ئەپڵ ئەوا بەلایەنی کەم هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٩ ئەم تایبەتمەندییە بۆ مۆبایلەکانی زیاد ناکات.

سەرچاوە:

TechVoice

بۆچونی تۆ