بابەتی گرینگ

دیاری: کلیلی چالاککردنی هەمیشەیی گەڕاندنەوەی فایلەکانی سیستەمی iOS کە نرخی 70 دۆلارە

ماڵپەری EaseUs کە نزیکەی ماوەی ١٣ ساڵە دامەزراوە کاردەکات لە بواری گەشەپێدانی نەرمەکاڵاکانی سیستەمە جیاوازەکان بەشێوازێکی پێشکەوتوو. نەرمەکاڵاکانی خۆیان دەبیننەوە لە بوارەکانی گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکان و گواستنەوەی زانیارییەکان بەشێوەی خێرا لە ڕێی ئەپی تایبەتەوە، باکئەپ کردن واتە هەڵگرتن و گەڕاندنەوەی زانیارییەکانی سیستەمێک، نەرمەکاڵای تایبەتی بە بەش بەشکردنی پەپکەکانی”هاردەکان”ـی کۆمپیوتەرەکەت. هەروەها خۆیان دەبیننەوە لە چەند بڕگەیەکی جیاواز بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان و هەروەها نەرمەکاڵاکانیان بەخۆڕای و شێوازی پارەدان”Pro” بەردەستن.

ئەم پێگەیە لە ڕێی کەی ئای تی ئێنەوە کە داوایان کردووە پێداچوونەوە بکەین بە ئەپەکەیان و هەروەها بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر کۆدی چالاککردنی نەرمەکاڵای پێشکەوتووی پێگەکەیان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس دەبەخشنە خوێنەرانی پێگەکەمان کە بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانین و هیوادارین ببێتە خزمەتێکی خوێنەرانمان و لەماوەی ئەم ٤٨ کاتژمێرە کۆدێک بۆ ئەم ئەپە وەرگرن و لەسەر کۆمپیوتەرەکانتان چالاکی بکەن.

تایبەتمەندییەکانی وەشانی پێشکەوتووی نەرمەکاڵای Mobisaver Pro iPhone بەراورد بە وەشانی خۆڕایی بۆ سیستەمەکانی ماک و ویندۆز:

چۆنیەتی دابەزاندنی Mobisaver Pro iPhone:
تێبینی:پێویستە سەرەتا نەرمەکاڵای iTunes ـت دابەزاندبێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. لێرەوە دایبگرە.

نەرمەکاڵای Mobisaver Pro iPhone لێرەوە دابگرە، بە شێوازی خۆڕایی و بەردەوامبە…
پاشان دەست بکە بە دابەزاندنی ئەپەکە بەم شێوەیەی خوارەوە:

زمانی تایبەت بە ئەپەکە دیاری بکە.

کرتە لە Next بکە.

چاوەڕێ بکە تاوەکو ئەپەکە دادەبەزێت.

ئەم دوو بژاردەیە ئارەزوومەندانەن واتە دەتوانیت دیاریان بکەیت و دەتوانیت ناچالاکیان بکەیت. یەکەمیان بۆ کردنەوەی نەرمەکاڵاکەیە ڕاستەوخۆ دوای دامەزراندن و ئەوەی دووەمیش بەشداریکردنە لە پڕۆگرامی باشکردنی ئەزموونی کڕیار.

ئێستا کلیکی چالاککردنی Mobisaver Pro iPhone تایبەت بە کۆمپیوتەرکەت بۆ هەمیشەیی بەدەست بخە لەم بەستەرەوە کرتە بکە.

تێبینی: لە پێشدا سەرجەم ئەدبلۆکەرەکانی وێبگەرەکەت ڕابگرە پاشان هەنگاوەکان جێبەجێ بکە، ئەم ئۆفەرە بۆ خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن ٤٨ کاتژمێر بەردەست دەبێت و ئەگەر هاتوو کۆدەکەت داخڵ نەکرد لە ناو نەرمەکاڵاکەدا هەتاوەکوو کۆتا کاتژمێری شەوی ٢٩ ـی مانگ بەسەردەچێت و کارناکات، بۆیە هەوڵ بدە بەزویی کۆدەکە داخڵ بکەیت.

پاشان وەرە خوارەوەی پەڕەکە و کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکە و هەژماری سایتەکە درووست بکە و پاشان Continue ـبکە، و پەڕەکە نوێ بکەوە.

هەروەک ئەم وێنەیەی خوارەوە کرتە لە Get FreeLicense بکە

بەم شێوەیە کۆدی چالاک بوون بەردەست بخە.

پاشان وەک دەبینیت ئەمە بەشی چالاککردنە دەکرێتەوە و دەتوانیت ئەو کلیلی چالاککردنەی لەسەرەوە دەستت کەوت لێرە داخڵی بکەیت، کرتە لە Activate  بکە بۆ چالاک بوون.

ئامێرەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەکەتەوە لە ڕێی وایەرەوە

پاشان دەست دەکەیت بە دیاریکردن و گەڕان بەدوای زانیاری پێویست کە دەتەوێت بۆت بگەڕێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە زانیارییەکان دەدۆزێتەوە و بەپێی ویستی خۆت دیارییان دەکەیت کام داتات دەوێت بۆت بگەڕێنێتەوە و پاشان شوێنێک دیاری دەکەیت بۆ دانانی فایلەکان لەوێدا.

mobisaver-recovery-screen

پیرۆزە لە ئێستادا تۆ خاوەنی کلیلی چالاککردنی یەکێک لە باشترین نەرمەکاڵاکانی گەڕاندنەوەی فایلی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کە نرخی کلیلەکە نزیکی ٧٠ دۆلارە.

27 ئایار، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246