هەواڵ 17, ئایار 2018

ڕاگەیاندنی مۆبایلی Smartisan R1 بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازە و بیرگەی ١ تێرابایت

Smartisan ناوێکی ئاشنا نییە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان بەڵام مۆبایلە نوێیەکەی ئەم کۆمپانیایە کە هەڵگری ناوی Smartisan R1 ـە وەک هەر مۆبایلێکی ئێستا نییە چونکە مۆبایلێکی دەگمەنە و خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر بەرزە بە تایبەتیش بیرگەکەی کە خاوەن قەبارەیەکی ئێجگار گەورەیە و بە شێوەیەک کە گرانترین جۆری مۆبایلەکە هەڵگری بیرگەیەکە لە جۆری UFS 2.1 و فراوانییەکەی ١ تێرابایت دەبێت بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی Snapdragon 845 ـە لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی ٦ یان ٨ گێگابایت و ڕوونمایەکی درێژ بە قەبارەی ٦.١٧ ئینچ و بە کوالێتی ١٠٨٠×٢٤٢٤ پێکسڵ و پارێزراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 5 بۆ پاراستنی لە بەرکەوتن و ڕووشان و ڕێژەی ڕوونی ڕوونماکەی دەگاتە ١٥٠٠:١ و لە سەدا ٩٦ لە پلەی ڕەنگی DCI-P3، هەروەها مۆبایلەکە خاوەن پارچەیەکی بچوکە لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەدا و هەڵگری کامێرایەکە لە بەشی پێشەوە بە کوالێتی ٢٤ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ٢.٠ و لە بەشی پشتەوەشی خاوەن دوو کامێرایە کە سەرەکییەکەیان بە کوالێتی ١٢ مێگاپێکسڵە بە کراوەی هاوێنەی ١.٨ و ئەوی دیکەشیان بە کوالێتی ٢٠ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٧٥.

8

هەروەها مۆبایلەکە هەڵگری باترییەکە بە توانستی ٣٦٠٠ میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا +Quick Charge 4 و بەردەست دەبن بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و نرخەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

ڕام ٦ گێگابایت + بیرگە ٦٤ گێگابایت – ٥٤٩ دۆلار
ڕام ٦ گێگابایت + بیرگە ١٢٨ گێگابایت – ٦٢٧ دۆلار
ڕام ٨ گێگابایت + بیرگە ١٢٨ گێگابایت – ٧٠٥ دۆلار
ڕام ٨ گێگابایت + بیرگە ١ تێرابایت – ١٣٨٨ دۆلار

تاگەکان Smartisan R1
بۆچونی تۆ