ئەپڵ
17, ئایار 2018
کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕیکلامێکی نوێیدا گاڵتە بە مۆبایلی ئایفۆن X دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ لە پێشووتردا گاڵتەی بە نۆتچ (Notch) دەکرد لە مۆبایلی ئایفۆن X ـدا و لە ئێستاشدا دووبارە لە ڕیکلامێکیدا گاڵتە بە مۆبایلی ئایفۆن X دەکات، ئەو ڕیکلامەی کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوی کردبووەوە تیشک دەخاتە سەر گاڵتەکردن بە ئەپڵ بۆ کەمکردنەوەی توانای مۆبایلەکانی ئایفۆن بە هۆی بوونی کێشەیەک لە باترییەکەیدا، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای ئەپڵ هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی لەرینەوەی پڕۆسێسەر لە مۆبایلەکانیدا هەتاوەکو لە کاتی دابەزینی ڕێژەی باتری بۆ لە سەدا ١٠% مۆبایلەکە نەکوژێتەوە کە ئەمەش زیانی هەیە بۆ مۆبایلەکە، وە گاڵتەی دووەمی کۆمپانیاکە لە ڕیکلامەکەیدا بوونی نۆتچ (Notch) ـە، لە ڕیکلامەکەدا دەردەکەوێت کە پیاوێک شێوازی بڕینی قژی وەک نۆتچی مۆبایلی ئایفۆن X ـە و هەروەها منداڵێکی لە ئامێزدایە کە هەمان شێوازی بڕینی قژی هەیە، وە تۆی خوێنەر دەتوانیت لە خوارەوە بینەری ڕیکلامەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ ببیت و هەروەها لە لێدوان ڕای خۆتمان پێ بڵێ سەبارەت بە ڕیکلامەکە و ئایا هەبوونی ئەم جۆرە ڕیکلامانە پێویستە، کە لەوانەیە هەندێک کات شکاندنی بەرهەمی کۆمپانیای بەرامبەری تێ بکەوێت؟
https://youtu.be/3qhW1sDPHYI
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.