هەواڵ 19, ئه‌یلول 2012

بەرکارهێنەرانی سامسونگ گالەکسی ، مۆبایلەکانیان دەگۆڕن بۆ ئایفۆن

چەند رۆژێك دوایی بڵاوکردنەوەی ئایفۆن ٥ لەلایەن کۆمپانیای ئەپلەوە ، پێگەی مۆبایل فۆن فأیندەر ، لە راپرسییەکی زیاتر لەگەڵ ١٤٠٠ کەس ئەنجامی داوە کە دەکاتە ٦٣% ی بەکارهێنەرانی مۆبایلی سامسونگ هەوڵی گۆڕینی مۆبایلەکانیان دەدەن و ویستویانە ئایفۆنە نوێکەی کۆمپانیای ئەپل کە ئایفۆن ٥ بکڕن ، هەروەها لە رێژەی ٨٠.٦ لەهەوڵی کڕینی ئایفۆنی نوێدان بەتەنیا بێ گۆڕینی مۆبایلەکانی تریان ،هەروەها لەم لێکۆلینەوەدا رێژەیەکی زۆرە کە بەکارهێنەرانی لە ئوستورالیا هەوڵی گۆڕینی دەستییە زیرەکەکانیان دەدەن ، کە خۆیی پێشتر بەرامبەر بە سیستەمەکەیی راپرسییەکی فروانیان ئەنجامدا کە رێژەیەکی یەکسان لەهەوڵی گۆڕینی سیستەمەکانیان وەك ئەندرۆید بۆ iOS و هەروەها بە پێچەوانەوە ، جێی وەبیرهێنانەوەیە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئایفۆن ٥ ، ٢ ملیۆن کڕیاری لە بنکەی سەرەکی بۆ کڕینی ئایفۆن ٥ تۆمارکراون .

هەروەها کۆمپانیای پەیوەندی AT&T لە راگەیاندێکی دا ئایفۆن ٥ بە گەورەترین مۆبایل و دەستی زیرەک دادەنێت لەم رێژە فرۆشەیدا لەم ماوەیە نزیکەدا کە لەگەڵ یەکەم ١٢ کاتژمێری راگەیاندنی دا 200 هەزاری لێ فرۆشراوە .

سەرچاوە: thenextweb

بۆچونی تۆ