ئای ئۆ ئێس
19, ئایار 2018
یاری Hitman Sniper بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی

یاری Hitman Sniper یەکێکە لە یارییە بە ناوبانگەکانی بواری ئەکشن بۆ سەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس هەروەها یارییەکە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ماوەی چەند جارێک بووە خۆڕایی ئەم جارەشیان و بۆ ماوەیەکی کاتی یارییەکە دووبارە بووەتەوە بە خۆڕایی بە تەنها بۆ سیستمی ئەندرۆید، شایەنی باسکردنە کە یارییەکە هەڵگری گرافیکێکی ئێجگار بەرزە و چیرۆکی یارییەکەش خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە کۆمەڵێک فرمانی کوشتنت پێ دەسپێردرێت کە لە ناویاندا کوشتنی کەسانی بەناوبانگی نێو جیهانی یارییەکەیە، هەروەها یارییەکە هەتاوەکو ١٥٠ فرمان و ١٦ ـی چەک لە جۆری نیشانە شکێنت بۆ دابین دەکات و لە کۆتاییشدا یارییەکە گونجاوە بۆ سیستمی ئەندرۆید ٤.١ و نوێتر و لەگەڵ سیستمی ئای ئۆ ئێسیشدا گونجاوە لە ئای ئۆ ئێسی ٨ هەتاوەکو نوێتر.
داگرتن بۆ ئەندرۆید (داگرتن)




هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.