هەواڵ 20, ئایار 2018

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی Honor 7A

کۆمپانیای هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی زیرەکی نوێ بە ناوی Honor 7A لەگەڵ سێ مۆبایلی دیکەدا ئەوانیش مۆبایلەکانی Honor 9 Lite و Honor 7X و Honor 7C، وە مۆبایلی Honor 7A هەڵگری هەمان دیزاینی Honor 7C ـیە بەڵام بە جیاوازی کامێرایەک و بچوکتر بوونی قەبارەی ڕوونماکە، هەروەها مۆبایلەکە بە تەواوی هەڵگری دیزاینێکی ئاسنییە و هیچ دوگمەیەکی نییە لە بەشی پێشەوەیدا و لەگەڵ بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی بە شێوەی بازنەیی و پشتگیریش دەکات لە پاراستنی مۆبایل لە ڕێگەی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار و بوونی شوێنی بیستۆک بە قەبارەی ٣.٥ میللی مەتر و ئەستوری مۆبایلەکەش ٧.٨ میللی مەترە و کێشەکەی ١٥٠ گرام دەبێت.

الوان Honor 7A اونر 7 ايه

هەروەها مۆبایلەکه هەڵگری ڕوونمایەکی IPS LCD ـیە بە دووری ١٨:٩ و بە قەبارەی ٥.٧ ئینچ و بە کوالێتی +HD یان ٧٢٠×١٤٤٠ پێکسڵ و بە چڕی ٢٨٢ پێکسڵ بۆ هەر ئینچێک و کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ لەگەڵ ڕووکاری EMUI و بە پڕۆسێسەرێکی کوالکۆم Snapdragon 430 ـی هەشت ناوکی و ڕامێک بە قەبارەی ٢ یان ٣ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە فراوانی ٣٢ گێگابایت کە دەتواندرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکییەوە microSD هەتاوەکو ٢٥٦ گێگابایت و پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی چوارەم 4G دەکات و دەتواندرێت دوو هێڵ (سیم کارت) ـی لەسەر کارپێبکرێت و پشتگیری لە هەر یەک لە تەکنیکەکانی وای فای و بلوتوس ٤.٢ دەکات لەگەڵ توانای کارپێکردنی ڕادیۆ FM بەڵام مۆبایلەکە پشتگیری لە تەکنیکی NFC ناکات، سەبارەت بە باتری ئەوا هەڵگری باترییەکە بە توانستی ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆنەر هەستاوە بە دانانی کامێرایەک لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە بە کوالێتی ١٣ مێگاپێکسڵ و بوونی فلاش LED و تایبەتمەندی HDR و توانای چرکاندنی وێنەی پانۆڕامی و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە کوالێتی ١٠٨٠ و لە بەشی پێشەوەش هەڵگری کامێرایەکە بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ و بوونی LED بۆ باشترکردنی توانای چرکاندنی وێنە لە کاتێکدا کە ڕووناکی کەمە.

وە مۆبایلەکە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەر کە گوێبیستی دەنگی خۆی ببێت لە بیستۆکدا لە کاتی تۆمارکردنە دەنگییەکاندا و لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی بلوتوسی دوانی کە لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت گوێبیستی پارچەیەک مۆسیقا یان ڕادیۆ ببێت و وەڵامی پەیوەندییەکانیش بداتەوە، نموونەش بۆ ئەمە دەتوانیت مۆبایلەکە پەیوەستی بیستۆک بکەیت و لە هەمان کاتیشدا پەیوەستی بیستۆکی ئۆتۆمبێلی بکەیت، مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین و ئاڵتونی و بە نرخێک کە دەگاتە نزیکی ١٢٠ یۆرۆ.

بۆچونی تۆ