ئای ئۆ ئێس 20, ئایار 2018

ئایفۆن ئێکسی زێڕین بە نرخی ٤۰۰۰ دۆلار بۆ کەسانی تایبەت لەگەڵ بەستەری کڕین

لەم کۆتا هەفتەیەدا کە لەوانەیە زۆرێک تان ئاگادار بن ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی بەریتانیا (هاری) و خانمە ئەکتەر (مەگهان ماکەل) ئەنجامدرا کە ناسراوە بە ئاهەنگی شاهانە (Royal Wedding). لەم ئاهەنگەدا Goldgenie جۆرێکی تایبەت لە ئایفۆن ئێکسی بۆ ئەم ڕۆژە بەرهەم هێنرابوو کە داپۆشراوە بە زێڕی عەیارە ٢٤ و لە دواوەی مۆبایلەکە وێنەی هەردوو هاوسەرەکەی لەسەر نەخێشنراوە، کە بۆ بەدەستهێنانی پێویستە نزیکەی چوار هەزار دۆلار بدەیت کە ڕێژەی مۆبایلەکە سنووردارە.

ئەم جۆرەی ئایفۆن کە بە (iPhone X Gold Elite) ناسراوە ڕێژەکەی دیاریکراوە کە تەنها ۹۹ دانەی لێ بەرهەم هاتووە کە یەکەمین دانە بۆ ئاهەنگی شاهەنە بوو. ئەم جۆرە هاوشێوەی ئایفۆن ئێکسی ئاساییە ,m تەنها بەبیرگەی ناوەکی ۲٥٦ گێگابایت بەردەستە.

پێویستە ٣٩٦٤ دۆلار بدەیت بۆ بەدەستهێنانی ئەم جۆرەی ئایفۆنە ئێکس کە لەگەڵیدا Earpodـی سپی و کێبڵێکی بارگاویکردنەوە و گونجێنەرێکی ٥ واتی لە گەڵدایە. وەهەروەها چینێکی پاراستنی تایبەت تاوەکو ٤۰۰۰ دۆلارەکەت بە پارێزراوی بمێنێتەوە. ئێستا ئەم مۆبایلە لە پێگەی تایبەت بە Goldgenie بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن، کرتە بکە بۆ چونە ناو پێگەکە.

ئەوەی جێی باسە گەر ئەپڵ ئەم ۹۹ دانە، بفرۆشێت و داواکاری زۆربێت ئەوا Goldgenie جۆرێکی تر بەرهەمدێنێت کە داپۆشرا بێت بە ئەڵماس! بەڵام بێگومان دەبێت پارەیەکی زیاتر بدەیت کە بە ٤٦۰٤.۱٨ دۆلار مەزەندە دەکرێت!
وێنەی مۆبایلەکە:

 

 

بۆچونی تۆ