هەواڵ 20, ئایار 2018

ڕاگەیاندنی مۆبایلی Honor Play 7 بە نرخێکی کەمتر لە ١٠٠ دۆلار

بەبێ دروستکردنی هیچ دەنگۆ و هەرایەک کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Honor Play 7 ـی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نزم و نرخێکی زۆر کەم کە لە خوار ١٠٠ دۆلارەوەیە ئەمەش وا دەکات ببێتە هەڵبژاردەیەکی گونجاو لە بازاڕە جیهانییەکاندا، لە بارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە ئەوا هەڵگری ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥.٤٥ ئینچ و بە کوالێتی ٧٢٠×١٤٤٠ و بە دووری ١٨:٩ و داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی ٢.٥D کە لێوارەکانی چەماوەن بۆ پێدانی دیزاینێکی جوان بە مۆبایلەکە، بە دڵنیایشەوە ئەم جۆرە مۆبایلانە هەڵگری پڕۆسێسەری میدیاتێک MT6739 ـی چوار ناوکی بە لەرینەوەی ١.٥ گێگاهێرتز دەبن کە چاوەڕوانی ئاستێکی بەرزیان لێ ناکرێت، هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی چوارەم 4G دەکات و توانای خوێندنەوەی دوو هێڵ (سیم کارت) ـی هەیە و هەڵگری مۆدێمی VoLTE ـییە و پشتگیری هەریەک لە تەکنیکەکانی وای فای و بلوتوس و جی پی ئێس و کارپێکردنی ڕادیۆ FM دەکات لەگەڵ بوونی شوێنێکی بیستۆک، هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی ٢ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە فراوانی ١٦ گێگابایت کە دەتواندرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکییەوە و هەڵگری کامێرایەکە لە بەشی پشتەوەی بە کوالێتی ١٣ مێگاپێکسڵ و بوونی فلاش و لە بەشی پێشەوەش هەڵگری کامێرایەکە بە کوالێتی ٥ مێگاپێکسڵ لەگەڵ بوونی فلاش، گرنگتر لەمانەش بوونی باترییەکە بە توانستێکی گەورە کە دەگاتە ٣٠٢٠ میللی ئەمپێر و کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ و بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین و ئاڵتونی بەردەست دەبێت و نرخی مۆبایلەکەش تەنها ٩٥ دۆلار دەبێت.

بۆچونی تۆ