سامسۆنگ 22, ئایار 2018

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی Galaxy S Light Luxury ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی Galaxy S Light Luxury ڕاگەیاند کە لە پێشوتردا دەنگۆی لە بارەوە هەبووە و ناودەبرا بە گالەکسی S8 لایت، مۆبایلەکە هەڵگری ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥.٨ ئینچ کە لە ناو چوارچێوەیەکدایە کە هاوشێوەی مۆبایلی گالەکسی S8 ـە لەگەڵ ڕوونمایەک لە جۆری Super Amoled بە کوالێتی ١٠٨٠×١٠٢٤ پێکسڵ و بە دووری ١٨.٥:٩ لەگەڵ کامێرایەک لە بەشی پشتەوەی بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٧/f کە دەتوانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات بە کوالێتی 4K و بە پێوەری ٣٠ چێوە بۆ هەر چرکەیەک و لە بەشی پێشەوەش هەڵگری کامێرایەکە بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٧/f، هەروەها خاوەنی پڕۆسێسەری Snapdragon 660 ـە و پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی توانای مۆبایلی گالەکسی S8 ـی هەبێت لەگەڵ بوونی ڕامێک بە قەبارەی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە فراوانی ٦٤ گێگابایت و باترییەک بە توانستی ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر کە هەمان توانستی باتری مۆبایلی گالەکسی S8 ـە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات لە ڕێگەی شوێنی USB-C و هەروەها مۆبایلەکە بە پێی پێوەرەکان توانای بەرگریکردنی هەیە لە بەرامبەر ئاودا IP68 و لەگەڵ بوونی شوێنێکی بیستۆک بە قەبارەی ٣.٥ میللی مەتر و بوونی بیستۆکێک کە کاردەکات بە تەکنیکی (AKG) و هەروەها لەگەڵ هەستەوەرێکی پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە لەگەڵ توانای پاراستنی مۆبایل لە ڕێگەی خوێنەرەوەی گلێنەی چاو و بوونی دوگمەیەکی سەربەخۆ بۆ کارپێکردنی یاریدەدەری دەنگی Bixby، مۆبایلەکە تاوەکو ئێستا بە تەنها بەردەستە لە چین بە نرخی ٦٢٥ دۆلار کە ئەمەش نرخێکی تا ڕادەیەک بەرزە و نزیکە لە مۆبایلی گالەکسی S9.

بۆچونی تۆ