10
هەواڵ 25, ئایار 2018

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی Soda S1

کۆمپانیای Chenyee Technology ـی چینی لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی زیرەکی نوێ ئەویش مۆبایلی Soda S1 ـە و کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و هەڵگری ڕوونمایەکی IPS LCD بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ و بە کوالێتی +HD یان ٧٢٠×١٤٤٠ پێکسڵ و بە دووری ١٨:٩ و ڕوونماکەی داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla بۆ پاراستنی لە بەرکەوتن و ڕووشان لەگەڵ نەبوونی هیچ دوگمەیەک لە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکەدا و بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە بە شێوەی بازنەیی، وە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری مۆبایلەکە دەڵێت کە مۆبایلی Soda S1 بە تەنها دروستکردنی بەشی پشتەوەی پێویستی بە ٢٤ هەنگاوی ئاڵۆز هەیە هەتاوەکو بە باشترین شێوە دەربکەوێت و هەروەها لە ڕەنگکردنی مۆبایلەکە پێویستە بە ٧ چین لە بۆیە دابپۆشرێت هەتاوەکو بەهێزتر و درەوشاوەتر بێت و هەروەها بە پێی وتەی کۆمپانیاکە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە هیچ جێ پەنجەیەکی لەسەر دەرناکەوێت و پێویست ناکات بەردەوام خاوێن بکرێتەوە وەک زۆرینەی مۆبایلەکانی دیکە، وە مۆبایلەکە شوێنێکی ئاسایی بیستۆکی هەیە لە بەشی خوارەوەیدا و ئەستورییەکەشی ٨.١ میللی مەتر دەبێت و کێشەکەشی ١٤٢ گرام دەبێت.

مۆبایلیSoda S1 هەڵگری پڕۆسێسەری MT6737 ـی چوار ناوکییە لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی ARM Mali-T720 لەم بارەیەشەوە کۆمپانیای MediaTeK ـی دروستکەری پڕۆسێسەر دەڵێت کە توانای کارپێکردنی یارییە بەناوبانگەکانی ئێستای هەیە بە توانایەکی بەرز و بە شێوەیەکی خێرا و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری ڕامێکە بە قەبارەی ٣ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە فراوانی ٣٢ گێگابایت و دەتواندرێت زیادبکرێت هەتاوەکو ٢٥٦ گێگابایت و پشتگیری لە کارپێکردنی هێڵەکانی نەوەی چوارەم 4G و خوێندنەوەی دوو هێڵ (سیم کارت) و کارپێکردنی هەر یەک لە تەکنیکەکانی وای فای و بلوتوس ٤.٢ و هەڵگری باترییەکە بە توانستی ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات و کۆمپانیاش دەڵێت کە بە تەنها لە ماوەی ٣٠ خولەکدا ڕێژەی ٤٣% مۆبایلەکە بارگاوی دەبێت.

يأتي Soda S1 صودا اس 1 مزودا بكاميرا أمامية بدقة 8 ميجابكسل مع وجود فلاش

لە بارەی کامێراوە هەڵگری کامێرایەکە لە بەشی پشتەوەی بە کوالێتی ١٣ مێگاپێکسڵ و لە بەشی پێشەوەش بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ لەگەڵ بوونی فلاش LED بە هەمان شێوە لە پێشەوە و پشتەوەی مۆبایلەکەدا، وە کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە هەڵگری تایبەتمەندی Groupfie ـە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت وێنەیەک بچرکێنیت بە پلەیەکی فراوانتر بە شێوەیەک کە ژمارەیەکی زیاتر کەسانی تێدا دەربکەوێت و مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و ئاڵتونی بەردەستن و نرخەکەشی نزیکە لە ١٥٠ دۆلار.

تاگەکان Chenyee Technology Soda S1
بۆچونی تۆ