10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 25, ئایار 2018

سۆنی: پلەیستەیشن 4 لە کۆتایی سوڕی ژیانیدایە و پلەیستەیشن 5 نزیکە

لەگەڵ ئەوەی پلەیستەیشن ٤ نزیکە لە کۆتایی سووڕی ژیانی، مانای وا نییە پلەیستەیشن ٥ بەڕێوەیە. ئایە پلەیستەیشن ٥ دەبێت؟ پلەیستەیشن ٤ لە دوای ٧بساڵ لە دروستبوونی پلەیستەیشن ۳ بڵاوکرایەوە، کە ئێستاش پلەیستەیشن ٤ تەمەنی ٤ ساڵە، لەسەر ئەم بنەمایەش دەبێت هەواڵێکی دادگەرانە بێت کە سەکۆیەکی نوێ بۆ یارییەکانی سۆنی لە ژێر گەشەپێداندا بێت، بە پێی ئەم پێشبینیەش هەواداران و یاریکەرانی سۆنی نیوەی وەڵامەکەیان وەرگرتووە. بەدرێژایی ماوەی ڕۆژی Sony IR 2018، ڕاپۆتەکانی کە بەسەر دیوارەکانەوە هەڵواسرابوون پڕبوون لەم هەواڵە کە دەڵێت: بەڕێوبەری (Sony Interactive Entertainment)، جۆن کۆدێرا گووتی: پلەیستەیشن ٤ بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچێت، ئەمە لەدوای ئەوە دێت کە ئاگادار کراینەوە ڕێژەی فرۆشتنی پلەیستەیشن ٤ کاریگەری هەبووە لەکەمبوونی داهاتی سۆنی.

هەرچەندە PS Plus یاریدەدەرێکی باشە تا ئەم کاریگەرییە کەم بکاتەوە. هەروەها لە دوای ئەمەش، گووتی: ئێمە دەتوانین سۆنی و پلەیستەیشن بەرەو ئایندە ببەین و هەنگاوی نوێمان بۆ سەکۆیەکی نوێی یاریکردن (کۆنسڵ)  لە ٣ ساڵی داهاتوودا دەبێت،  لەو کاتە ڕوویەکی نوێ بە تایبەتمەندی بەرزەوە بە دیار دەکەوێت. ئەوەش مانای واییە لە دوای ٧ ساڵ لە دروستبوونی نمایشکردنی پلەیستەیشن ٤، ئینجا سەکۆ نوێکەی سۆنی بڵاودەکرێتەوە. وە هەروەها ئەم قسانەی کە کۆدێرا کردی هەواڵێکە بۆ ئەوەی کە سەکۆ نوێکە لە ژێر گەشەپێدان دایە کە زۆرێک لە پێگەکان بە پلەیستەیشن ٥ـی مەزەندە دەکەن. یاریکەران چاوەڕێ بوون لە E3ـی ئەمساڵدا ئامێرێکی نوێ ببین، بەڵام ئەم بەهۆی ئەم قسانەوە بێت دووبارە نائومێد دەبن و بە تەنها هەواڵی یارییەکان دەبینن. وە دەربارەی یارییەکان، کۆدێرا گووتی کە سۆنی هەمیشە لە هەوڵی نوێبوونەوەی ئەو یاریانەن کە ئێستا هەن، وە گەشەپێدانی یاریی ناوازەتر.

پلەیستەیشن ٤ سەکۆیەکی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکانە، چەندین یاری بەهێزی بۆ گەشەپێدراوە و لە سەرەتای بڵاوبوونەوەوە سەرکەوتنێکی زۆری بە دەستهێنا و تا ئێستاش زیاتر لە ٧٠ ملیۆن یەکەی لێفرۆشراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ